لەسەر ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، داوا له کۆمپانیاکانی خزمەتگوازاریی ئینتەرنێت کراوە، بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەریان، نرخی خزمەتگوزارییەکه کەم بکەنەوه و خێراییەکەش زیاتر بکەن. تا ئێستە دوو کۆمپانیا دەسپێشخەر بوون و وه‌ڵامی داواکارییەکەی حکوومەتیان دایه‌وه.
تا ئێستە دوو کۆمپانیا دەسپێشخەر بوون و وه‌ڵامی داواکارییەکەی حکوومەتیان دایه‌وه
بەگوێرەی زانیارییەکانی "وشه"، ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسراوێکی فه‌رمی به واژۆی خۆیه‌وه ئاڕاسته‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت كردووه كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هه‌رزانكردنی نرخ و زیادكردنی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن.
چه‌ند كۆمپانیایه‌ك یەکێک بەدەم داواکارییەکەی حکوومەتەوه هاتووه و بڕیاریاندا له سەرەتای مانگی شه‌شی ئەمساڵەوه نرخەکانی سەدا 25 دابەزێنن
جێی باسە ماوەی مانگێكە هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی عێراق و هەرێمی كوردستان زۆر بە لاوازی گەڕاوەتەوە و خۆپێشاندەران و هاووڵاتتیان ناتوانن بە ئاسانی سوودی لێ وەربگرن و گرتە ڤیدیۆییەكانیان لە كاتی خۆیدا دابەزێنن و له‌م كه‌رنتینه سوودی بۆیان هه‌بێت.