بەرپرسێك لە تەندروستیی ڕه‌سافه له به‌غدا ڕای ده‌گه‌یه‌ینێت، به‌هۆی بە هەنگاوە سادە و سەرەتاییەكانی حكوومەتی عێراق و كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵكی عێراق به شگتی پێویتسه سووپا بڵاو بكرێته‌وه له ته‌واوی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
دۆخی بڵاوبونەوەکە لە ژێرکۆنتڕۆڵدانییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان به گاڵته ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گرن
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە ناوچەی ڕەسافەی شاری بەغدا ئاشكرای كرد، ته‌نیا هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییە تەندروستییەکانی حکوومەت بن به‌تایبه‌ت مانەوەیان لە ماڵەکانیان و خۆپارێزی زیاتری، دڵنیایی ده‌ده‌م هاووڵاتییانی عێراق كه‌وا لە دوو هەفتەدا بڵاوبونەوەی پەتاکە لە عێراق به یه‌كجاری کۆتایی دێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئادار، عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە ناوچەی رەسافە له شاری به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 56 حاڵەتی توشبونی کۆرۆنا لە ناوچەی ڕەسافە له بەغدا تۆمارکراوە و دۆخی بڵاوبونەوەکە لە ژێرکۆنتڕۆڵدانییه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی به گاڵته ڕێنماییه‌كان وه‌رده‌گرن.
زیاتر گوتی، لە خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەهۆی جیاوازی تائیفی و زۆری لایەنە سیاسییەكان و دەست تێكەڵكردنی میلشیاكان لە بڕیاری تەندروستی وای كردووە هیچ ڕێكارێك تا ئێستە وەك خۆی جێبەجێ نەكرێت و كه‌س بەگوێی بڕیارەكان ناكات.
شایه‌نی باسه به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كۆی ژماره‌ی تووشبووان له عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه 266 كه‌سه كه له‌و ژماره‌یه 62 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه و 23 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه. له هه‌رێمی كوردستان 76 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كه له‌و ژماره‌یه 22 كه‌سیان چاك بوونه‌ته‌وه و یه‌ك كه‌سیش گیانی له ده‌ست داوه.