كۆمپانیای ڤۆلڤۆ ڕای گه‌یاند، كه هه‌موو مۆدێله‌كانی 2019 و 2020ی كشانده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشه هه‌یه له سیستمی ئیستۆپهكهیدا و ئه‌مه‌یش به‌هۆی گرفتێك له سیستمی كۆمپیوتهركردنیاندا دروست بووه كه وای كردووه هه‌موو مۆدێله‌كان ڕابكێشینهوه.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caranddriver" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌هۆی كێشه له سیستمی ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كانی ڤۆلڤۆی 2019 و 2020 كۆمپانیاكه هه‌موویانی ڕاكێشاوه‌ته‌وه و له بڵاو كردنه‌وه ڕایگرتوون، بڕیاره له یه‌كی ئایار، به سیستمی نوێ و بێ‌گرفت بیانخاته بازاڕه‌وه و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی پێ بكاته‌وه.
ڤۆلڤۆ هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی مۆدێلیان 2019 و 2020 راکێشانەوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆدێله‌كانی بریتین له "XC40 ،XC60 ،XC90 ،V90 ،S90L ،S60 ،V60 و V60 Cross Country" و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كێشه‌ی ئیستۆپیان هه‌یه و كۆمپانیاكه بڕیاری داوه هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كه مۆدێلیان 2019 و 2020 ڕایبكێشێتهوه كۆمپانیاكه و له مانگی ئایار قه‌ره‌بووی ئه‌وانه بكاته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كڕییوه.
كۆمپانیای ڤۆلڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی به‌هێزترین جۆری ئۆتۆمبێل و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له دنیادا، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1927 دا دامه‌زرا له‌سه‌ر ده‌ستی سویدییه‌كان كه ئێسته خاوه‌نه‌ی ڤۆلڤۆ چینییه‌كانن، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی دامه‌زراندنیه‌وه تا 2018 خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی به‌نزین و گازه، به‌ڵام له ساڵی 2019 وه ده‌ست به دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات.