وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو هه‌واڵێكى خۆش به جووتیاران و خاوەن پڕۆژەكان ده‌دات كه تاکو کارەکانیان نەوەستێت فۆڕمی ڕێ پێدانیان بۆ ده‌كات.
تاکو کارەکانیان نەوەستێت فۆڕمی ڕێ پێدانیان بۆ ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى ئادار، وەزارەتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، له ڕاگه‌یاندرواێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، بڵاوى كردووه‌ته‌وه، "بەپێی بەیانی ژمارە 21ی ساڵی 2020 تایبەت بە ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاڵی 12 هەم بەڕێوبەرانی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەبنە ئەندام لە ژووری ئۆپراسیۆنەکان بەمەبەستی هەماهەنگی و ڕێکخستنی کاروبارەکانی وەرزی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "بۆیە داوا لە خاوەنکاران، جووتیاران، خاوەن پرۆژە کشتوکاڵییەکان و کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی دەکەین بۆ ئەوەی فۆرمی ڕێ پێدانیان بۆ پڕ بکرێتەوە بەرێوبەری گشتی پارێزگاکان بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتمان لەهەموو شار‌و شارۆکەکان لە ئەرکدان بۆ کارئاسانی و هاوکاریتان دەتوانن پێوەندیان پێوە بکەن تاکو کارەکانتان نەوەستێت".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر 07511041639
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی 07701571816
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه 07501338416
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی دهۆك 07514573819
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی گه‌رمیان 07701574733