برایان ملیكان ڕۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ڕۆژنامه‌ی گاردیان به دواداچوونێكی له‌باره‌ی دۆخی جیهان پاش كۆنتڕۆڵكردنی په‌تاكان كردووه و به وردی ئه‌زموونی سوێدی پاش كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی له ڕاپۆرتێكدا له ڕۆژنامه‌كه خستووه‌ته ڕوو و باس له‌وه ده‌كات، كه په‌تاكه سوێدی كرد به یه‌كێك له خۆشگوزه‌رانترین وڵاتی دنیا.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، له 15ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1918 منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵی سوێدی به‌ناوی كارل كارلسۆن له تۆمارنامه و یاداشته‌كانی نووسیویه‌تی، كه ئه‌مڕۆ دوو كه‌سی نزیكیان نێژراوه كه به‌هۆی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی گیانیان له ده‌ست داوه و به‌فرێكی زۆریش له ئاسمانه‌وه باریوه، ئه‌و تۆمارنامه‌یه‌ی كارلسۆن به ته‌واوی باسی دۆخی سوێد له پێش و كاتی په‌تاكه و دوای كۆتاییهاتنی ده‌كات و به وردی جیاوازییه‌كه به‌دی ده‌كرێ له كاتی خوێندنه‌وه.
ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی 100 ساڵ پێش ئێسته له ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌وه، به‌وهۆیه‌وه 50 تا 100 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی گیانیان له ده‌ست دا و كاریگه‌رییه‌كانی له هه‌موو شوێنێكی جیهان ده‌ركه‌وتن، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یش كه زۆرترین قوربانی لێكه‌وته‌وه، شاری ئۆسته‌رسوندی سوێد بوو، كه دڵی گه‌رده‌لوولی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی ناونرا.
جیم هیدلۆند كارمه‌ند له به‌شی ئه‌رشیڤخانه‌ی ئه‌و شاره له‌وباره‌وه بۆ برایان ملیكان گوتوویه‌تی، كه به خوێندنه‌وه‌ی په‌ڕاوه‌كان و تۆماره‌كانی ئه‌وكات ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، كه چ دۆخێكی ترسناك له شاره‌كه‌مان بوونی هه‌بووه و له ماوه‌ی ساڵێكدا سێ نه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان به ته‌واوی خرانه ژێر خاكه‌وه و سه‌رجه‌میان به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست دا.
دوای ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی سوێدییه‌كان توانیان وڵاتێكی خۆشگوزه‌ران و پێشكه‌وتوو بنیات بنێن
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆماره مێژووییه‌كان ده‌لێن، به‌هۆی بوونی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و هاتن و چوونی خه‌ڵكی زۆری شاره‌كانی ناوچه‌كه و بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی هێزه جیا جیاكان و هاتن و چوونیان له‌كاتی ته‌واوبوونی ئه‌ركه‌كانیان بۆ ماڵه‌وه و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان، به‌وهۆیه‌وه به ته‌واوی شاره‌كه بوو به مۆڵگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی، جیا له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی به‌لێشاو ده‌مردن، به‌ڵام به‌هۆی پچڕانی هێلی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هاتنی خۆراك و كه‌لوپه‌له پێویستییه‌كانیش له شاره‌كه قه‌ده‌غه‌كرا، بۆیه هاوشێوه‌ی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بوو.
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبووان به ئه‌نفله‌وه‌نزای ئیسپانی، كارل لیگنیلی سه‌رۆكی بانكی شاری ئۆسترسۆند ئه‌و پاره‌یه‌ی شاره‌كه كه له بانكی ناوه‌ندی ستۆكهۆلم هه‌بوو، سه‌رجه‌می بۆ شاره‌كه ڕ‌اكێشا، بێ ئه‌وه‌ی پرس به هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێكی وڵات بكات، بۆیه به‌و پاره‌یه یه‌كه‌م كار قوتابخانه دروستكرایه‌وه و پاشان نه‌خۆشخانه‌ی نوێ و گه‌وره‌تر بنیات نران.
هیدلۆند ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر لیگنیل ئه‌م كاره‌ی نه‌كردبایه، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرا شاره‌كه به ته‌واوی ببێ به به‌شێك له مێژوو و هه‌رگیز دووباره ئاوه‌دانی به‌خۆیه‌وه نه‌بینێته‌وه، به‌ڵام به دروستكردنه‌وه‌ی قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و خزمه‌تگوزارییه‌كان دووباره رووح به به‌ری شاره‌كه هاته‌وه و خه‌ڵكی لێی گیرسانه‌وه، هه‌رچه‌نده له كاتی په‌تاكه سه‌رجه‌می خه‌ڵكه‌كه چووبوونه ژێر خێوه‌ت و خانووه‌كان به‌هۆی زۆری تووشبوو له ماڵه‌كان سووتێنران و شار بوو به وێرانه‌یه‌كی ته‌واو.
خه‌ڵكی له دۆخێكی زۆر خراپبوون، بۆیه له‌جیاتی خێوه‌ت ده‌ستیان به دروستكردنی خانوو له دار كرد و دره‌ختی ناوچه‌كه‌یان ده‌بڕییه‌وه و به به‌ردی گه‌وره بناغه‌ی خانووه‌كانیان داده‌نا و ماڵیان دروست كرده‌وه، به‌ڵام هه‌موو كاره‌كان به پلان و به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بوو، كه هه‌ر ئه‌مه‌یش بوو وایكرد شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه دانه‌ڕێژرێته‌وه، به‌ڵكوو ببێت به یه‌كێك له شاره گرنگ و خۆشگوزه‌رانه‌كان.
خه‌ڵكی زیاتر متمانه‌یان به‌یه‌كتر دروست بووه‌وه و پشتیوانی یه‌كتربوون بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان
شاره‌كه كه‌وتووه‌ته شوێنێكی گه‌شتیار و دیزاینی نوێشی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و سه‌رنجڕاكێش بنیات نرایه‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد كه خه‌ڵكی حه‌ز بكه‌ن لیێ بژین، له‌جیاتی نه‌فره‌ت لێ‌كردن و جێهێشتنی خاكه‌كه‌ی، دووباره خه‌ڵكی له ناوچه‌ی تره‌وه بۆی ده‌هاتن تا لێی نیشته‌جێ بن.
دوای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی
لیگنیل حكوومه‌ت ناچار بوو ده‌ست به هه‌مان سیاسه‌ت بكات، كه ئه‌ویش هاریكاری و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ره‌وه‌زی بوو، كه به‌وهۆیه‌وه بناغه‌یه‌كی نوێ بۆ سوێد داڕێژرایه‌وه و وایكرد ببێت به یه‌كێك له وڵاته خۆشگوزه‌رانه‌كان، له پاش په‌تاكه خه‌ڵكی زۆر هاوكاری یه‌كتربوون و كاری هه‌ره‌وه‌زی گه‌یشتبوو به لووتكه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌واو جیاواز هاته كایه‌وه، كه ئیتر زۆر جیاواز بوو و به‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان خسته ناو ده‌ستی یه‌كتر و توانیان شاره‌كه‌یان بنیات بنێنه‌وه و به خێرایی ڕوو له پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن بكه‌نه‌وه.
دۆخه‌كه به‌جۆرێك بوو خه‌ڵكی متمانه‌ی ته‌واویان به‌یه‌كتر دروست كردبوو، خه‌می منداڵه‌كانیان نه‌بوو كه له دایه‌نگه ده‌مێنێته‌وه، دڵنیابوون له‌وه‌ی كارمه‌نده‌كان چاویان لێ ده‌بن تا دایك و باوكیان به دوایاندا دێن، چونكه هه‌مووان ده‌یانزانی باوانیان كار ده‌كه‌ن و خزمه‌تی دووباره دروستكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.