پێگه‌ی بلۆمبێرگ نیوزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی هاوبه‌شی د‌یڤید وینر و گلنار موتیڤالی و نی‌ك داهمزی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ سه‌ر واشنتن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له ئێران، ده‌سبه‌رداری سزا و گه‌مارۆكان بێ كه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانی سه‌پاندووه.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، كه وڵاتانی ئه‌وروپا به فه‌رمی پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه دووپات كردووه‌ته‌وه و داوایان له واشنتن كردووه، ئه‌گه‌ر ته‌واوی سزاكانیش له‌سه‌ر تاران هه‌ڵنه‌گرێت، پێویسته گه‌مارۆ و سزاكان سووك بكات و له‌و بوارانه چاوپۆشی له تاران بكات، كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچێ و بتوانرێ به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه زاڵ بن و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی باشتر بكه‌ن، نه‌وه‌ك دۆخی ئه‌و وڵاته ببێت كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست، ڤایرۆسه‌كه ته‌شه‌نه بكات و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی ببنه‌وه، به‌هۆی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایانه‌ی ئه‌وروپا له ئه‌مه‌ریكا، واشنتن ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌وه، كه هاریكاری پێشكه‌شی تاران بكات، بۆ ڕووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، به‌ڵام تاران به ته‌واوی ئه‌مه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان هاوكارییه، نه‌ك ناردنی چه‌ند تۆنێك ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی.
براین هۆك نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری ئێران له‌وباره‌وه ڕای گه‌یاندووه، كه ئه‌مه‌ریكا ڕێگر نییه له‌وه‌ی خۆی و وڵاتانی جیهان كۆمه‌كی مرۆیی و پزیشكی به تاران بگه‌یه‌نن، گه‌مارۆ ناخاته سه‌ر ئه‌و بواره، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ڕووبه‌ڕووی كۆرۆنا ببنه‌وه و خزمه‌تگوزاری شایسته‌ی پزیشكی بۆ تووشبووان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌وروپا و ڕووسیا و چین فشار ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا ڕازی نابێت
هۆك ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، پێویسته ئایه‌توڵاكان ئه‌و ملیاران دۆلاره‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له داهاتی وڵاته‌كه به‌كاری ده‌هێنن و بۆ پاره‌داركردنی میلیشیاكان له وڵاتانی ناوچه‌كه خه‌رجی ده‌كه‌ن، بۆ هاریكاری خه‌ڵكی ئێران و تووشبووانی كۆرۆنا خه‌رجی بكه‌ن و ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی تێكدانی دۆخی وڵاتانی ناوچه‌كه بن و ئه‌و سامانه زه‌به‌لاحه‌ی كه به گه‌نده‌ڵی له داهاتی خه‌ڵكی ئێران كۆیان كردووه‌ته‌وه، پێویسته له چاره‌سه‌ركردنی خه‌ڵكی خه‌رجی بكه‌ن.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی هۆك ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه ڕێ به هه‌ندێ له كۆمپانیاكانی بواری ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكی بدات كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران واژوو بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕێنن، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌بێ له دوای 2018ه‌وه كه كۆشكی سپی سزاكانی به قورسی به‌سه‌ر تاران سه‌پاندووه، هۆی ئه‌م كاره‌یش له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یه، نه‌ك پاشه‌كشه‌كردن له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر تاوانه‌كانی له ناوخۆ و وڵاتانی ناوچه‌كه و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئاسانكارییه بانك و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی بواری پیشه‌سازی و ئاڵوگۆڕی دراو ناگرێته‌وه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونی ئه‌و سێ نووسه‌ر، حكوومه‌تی تره‌مپ زۆر دڵڕه‌قه به‌رانبه‌ر به‌و كاره و نموونه‌ی ئه‌وه‌یان هێناوه‌ته‌وه، كه پێش گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی 2015، حكوومه‌تی باراك ئۆباما هاریكاری حكوومه‌ته‌كانی ئه‌وروپای ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری مرۆیی بنێرنه ئێران، تا سزاكان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت نه‌بێ، كه هیچ پێوه‌ندییان به سیاسه‌ت و ململانێكانه‌وه نییه و به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بیر ده‌كه‌نه‌وه.
زۆرێك له به‌رپرسانی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكایش له‌و بڕوایه‌دان كه ئاسانكاری ته‌واو بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بتوانێ به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ بێت، چونكه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران ده‌ده‌ن، كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی باڵاده‌ستن، ته‌نانه‌ت له نێو توێژی سیاسی وڵاته‌كه‌یش زۆرینه پێك ناهێنن، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا چاوی له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بێت و سزاكان سووك بكات، تا دوای كۆنتڕۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له ئێران و جیهان.
ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌رمی نواندووه گه‌یاندنی كۆمه‌كی مرۆیی و كه‌لوپه‌لی پزیشكییه بۆ وڵاته‌كه
جیا له ئه‌وروپا هه‌ریه‌ك له ڕووسیا و چینیش به توندی فشاریان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا دروست كردووه، ئه‌مه به‌كارێكی زۆر نامرۆیی و ناڕه‌وا ناوده‌به‌ن، كه له‌و دۆخه‌ی ئێران و جیهان تێی كه‌وتووه، واشنتن كورتبینانه و تاكڕۆیانه بیر بكاته‌وه و لایه‌نی مرۆیی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له‌به‌رچاو نه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته هیچ هه‌نگاوێكی ڕژدی به‌و ئاراسته‌یه نه‌هاوێشتووه، سه‌رجه‌م هه‌وڵ و فشاره‌كانی ئه‌وروپا و ڕووسیا و چینی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و به ته‌واوی بێ ئومێدی كردوون.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانه‌وه ئه‌وه‌یشی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له‌نده‌ن به‌جیا و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی داوای له كۆشكی سپی كردووه، كه سزاكان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌ڵپه‌سێرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌یش تا ئێسته بێ وه‌ڵامه و كۆشكی سپی هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی له چاو خواستی وڵاتانی جیهان نه‌هاوێشتووه، بۆیه سه‌ره‌ڕای قورسی دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ی تا ئێسته ڕوونه، كه كۆرۆنایش نابێته ڕزگاركه‌ری ئێران له سزاكان و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر بۆچوون و بڕیاره‌كانی خۆی سووره.