پێشتر پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردبووه‌وه كه هیند به‌حرێنی كه گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بییه، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌حرێن، له پشكنیندا ده‌ركه‌وتووه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه. به‌ڵام ئێسته هه‌مان پێگه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه چاك بووه‌ته‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچووه.
پێشتر پێگه‌كه رای گه‌یاندبوو، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته هیند گه‌شتی وڵاتانی ئه‌وروپای كردبوو، له گه‌ڕانه‌وه‌یدا كاتێك پشكنینیان بۆ كردووه، ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه، بۆیه ئێسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له به‌حرێن چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م "
ئیلاف" چاكبوونه‌وه‌ی هیندی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، هیند به‌حرێنی له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه به هه‌وادارانی خۆی گوتووه، پێشتر كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم و له نه‌خۆشخانه كه‌وتبووم، ئێسته به‌یه‌كجاری ئه‌و ڤایرۆسه‌م له كۆڵ بووه‌ته‌وه و بۆ ماڵ گه‌ڕاومه‌ته‌وه.
ئێسته‌یش له ماڵه‌كه‌م خه‌ریكی خۆپارێزیم و خۆم كه‌ره‌نتین كردووه
زیاتر گوتوویه‌تی وێڕای ئه‌وه‌ی چاك بوومه‌ته‌وه، هاوكات ئێسته‌یش له ماڵه‌كه‌م خه‌ریكی خۆپارێزیم و خۆم كه‌ره‌نتین كردووه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وڵاتانی دنیای ته‌نیوه و رۆژانه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س له دنیادا تووش بوون و زیاتر له 10 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.
هیند به‌حرێنی له ساڵی 1979 له به‌حرێن له دایك بووه و گۆرانیبێژێكی دیاری دنیای عه‌ره‌بییه، له بواری گۆرانیی عه‌ره‌بیدا به "په‌پووله‌ی كه‌نداو" و "بیونسیی عه‌ره‌ب" ناو ده‌برێت. جیا له ده‌یان گۆرانی، چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.