دوورخستنه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، یه‌كێك بوو له داواكارى خۆپێشاده‌ران، به‌ڵام ئه‌وان فریاى نه‌كه‌وتن ئه‌و كاره بكه‌ن، ئێسته په‌رله‌مانتاران كار بۆ هه‌مان ئامانج ده‌كه‌ن، به‌ڵام له روانگه‌یه‌كى جیاوازه‌وه.
كاتێك له سه‌ره‌تاى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوودا، خۆپێشاندانه‌كان له عێراق ده‌ستى پێ كرد، دروشمى ئه‌وان گۆڕینى ته‌واوى سیسته‌مى سیاسى بوو، له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسانه‌ى كه له دواى ساڵى 2003 وه له پرۆسه‌ى سیاسى عێراقن.
له‌و روانگه‌یه‌وه خۆپێشانده‌ران داواى گۆڕینى هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی عێراقیان ده‌كرد، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانن، هه‌ر به‌گوێره‌ى ئه‌و زنجیره‌یه‌یش ده‌ستیان كرد به گوشار دروستكردن و سه‌ره‌تایش سه‌رنجیان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو. ئه‌ویش ناچار بوو ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه و له یه‌كى كانوونى یه‌كه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى له په‌رله‌مان قبووڵ كرا.
په‌رله‌مانتارێك: بابه‌تى لادانى به‌رهه‌م ساڵح ته‌نگژه‌یه‌كى تره
ئه‌مه‌یش وایكرد خۆپێشانده‌ران هه‌ست به سه‌ركه‌وتن بكه‌ن، بۆیه‌یش له سه‌ر داواى خستنى دوو سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى تر سوورتر بوون، له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵێك كاندیدی تریان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێى عێراق ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام به‌هۆى هاتنه پێشه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك رووداوى سیاسى ئه‌وان فریاى دوورخستنه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك په‌رله‌مان نه‌كه‌وتن.
یه‌كێك له‌و رووداوانه كوشتنى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران بوو، له ئه‌نجامى هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا بوو له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا. ئه‌م رووداوه ئاستى گرژییه‌كانى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێرانى له‌سه‌ر خاكى عێراق به‌رزكرده‌وه، ته‌نانه‌ت پێكدادانى سنوورداریش له نێوان هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران رووى دا.
ئێران هێرشى كرده سه‌ر سه‌ربازگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌مه‌ریكایش بۆردمانى هێزه میلیشیاكانى عێراقى كرد كه سه‌ر به ئێرانن.
ئه‌و رووداوانه وایكرد بابه‌تى خۆپێشاندانه‌كان و داواكارییه‌كانیان بكه‌وێته دواوه. له‌م سه‌روبه‌نده‌یش په‌تاى كۆرۆنا له عێراق ده‌ركه‌وت و قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ سه‌پێنرا و دواجاریش خۆپێشاندانه‌كان راگیرا. ئه‌و رووداوانه رێگه‌یان نه‌دا خۆپێشانده‌ران بتوانن فریاى لادانى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك په‌رله‌مان بكه‌ون.
ئێسته داواى لادانى به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار بووه‌ته داوایه‌كى په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام له روانگه‌یه‌كى جیاوازه‌وه.
ئه‌گه‌رچى پێشتر خۆپێشانده‌ران له چوارچێوه‌ى گۆڕینى سیسته‌مى سیاسى داواى گۆڕینى سه‌رۆك كۆماریان ده‌كرد، به‌ڵام په‌رله‌مانتاران ئێسته له روانگه‌یه‌كى ته‌واو سیاسییه‌وه داواكه دووباره ده‌كه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌یش پێوه‌ندى به راسپاردنى عه‌دنان زورفییه‌وه هه‌یه، بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق.
سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى شیعه‌ى عێراق، داوایان له په‌رله‌مانتارانى تر كردووه، بۆئه‌وه‌ى واژوو كۆبكه‌نه‌وه و تا له ناو په‌رله‌مان كار بۆ لادانى سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن. پاساوى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ئه‌وه‌یه به‌رهه‌م ساڵح پێشێلكارى كردووه كاتیك عه‌دنان زورفى كاندید كردووه.
هه‌روه‌ها داوایشیان كردووه، له دادگاى باڵاى فیدراڵى سكاڵا له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تۆمار بكرێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌ند داواكارییه‌كى ئه‌وان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌بى جه‌دید" راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئه‌و داوایه‌ى په‌رله‌مانتاران هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارى تر هه‌ن، پێیانوایه كاركردن بۆ لادانى به‌رهه‌م ساڵح ته‌نگژه‌یه‌كى تر بۆ عێراق دروست ده‌كات.
عامر فایز كه په‌رله‌مانتارێكى عێراقه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" باس له‌وه ده‌كات، داواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح "قوڕه‌كه خه‌ستتر" ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا عێراق به كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه‌ى سیاسى و ته‌ندورستى و ئابوورى تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وا بابه‌تى لادانى به‌رهه‌م ساڵحى ته‌نگژه‌یه‌كى توندتر دروست ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داكۆكى له‌وه ناكات كه كاره‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح راست بێت، به‌ڵكو دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه داواى لادانى به‌رهه‌م ساڵح دروست نییه، په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ، "با گریمانه‌ى ئه‌وه بكه‌ین به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵه‌ى كردووه، به‌ڵام ده‌كرێت لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت داواى راسپاردنه‌كه‌ى قبووڵ نه‌كرێت، به‌ڵام بابه‌تى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه زیاتر كاردانه‌وه‌یه".
ده‌ستوور سێ هۆكارى بۆ لادانى سه‌رۆك كۆمار دیارى كردووه
په‌رله‌مانتاران له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بابه‌تى لادانى سه‌رۆك كۆمار له ده‌ستوور هاتووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى داخوازی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار ئه‌و كاره ناكرێت. ئه‌وان ده‌ڵێن ماده‌ى 61ى ده‌ستوورى عێراق باسى لادانى سه‌رۆك كۆمارى كردووه، ده‌بێت به یه‌كێك له‌و هۆكارانه بێت: پێشیلكردنى ده‌ستوور، ناپاكى گه‌وره، پابه‌ندنه‌بوون به سوێندى ده‌ستوورى.
بۆ ئه‌مه‌یش دوو مه‌رجى تر هه‌یه، ده‌بێت دادگاى فیدڕاڵى ئه‌و تاوانه دیارى بكات و دواتریش 219 په‌رله‌مانتار له ناو په‌رله‌مان ده‌نگ بۆ لادانى بده‌ن.
په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن ئێسته هیچ یه‌كێك له‌م كارانه ناكرێت، بۆیه به‌رزكردنه‌وه‌ى داواى لادانى به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا ئه‌وه‌یه ته‌نگژه‌یه‌كى تر بۆ عێراق زیاد ده‌بێت.