ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و قوتابییانه‌ی بۆ خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، داوا ده‌كه‌ن بگه‌رێنه‌وه، چونكه كۆرۆنا له‌و وڵاتانه به‌خێرایی گه‌شه ده‌كات. سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندنی كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن تا ئه‌و قوتابیانه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مرۆ سێشه‌م 24ی ئادار، رێبوار بابكه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندنی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به"وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ڕۆژه، به هاوكاریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌تان قوتابی كه له توركیابوون گه‌ڕێنراوته‌وه هه‌رێم و كه‌ره‌نتینه كراون.
%50 داشكاندن بكات و ئه‌وی تر بكه‌وێته ئه‌ستۆی خێزانه‌كانیان
بابكه‌یی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، لیستێكی 183 قوتابی ناردووه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بگه‌ڕێنرێنه‌وه. هاوده‌م قوتابیانی قوبرس ژماریان 200 قوتابییه، له گشت بڕوانامه‌كان كێشه‌یان ئه‌وه‌یه توركیا رێگه‌یان پێنادات له‌وێوه بگه‌رێنه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن.
"له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی بدۆزینه‌وه تا %50 داشكاندن بكات و ئه‌وی تر بكه‌وێته ئه‌ستۆی خێزانه‌كانیان، چونكه قسه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و قووتابییانه كردوه، ئاماده‌ن پاره‌كه بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیاره دۆخی داریی حكوومه‌ت چۆنه". رێبوار بابكه‌یی وای گوت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ كردنی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، داوای له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كرد، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن، به‌ر له 15ی ئادار بگه‌رێنه‌وه.