كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند، له‌مه‌ودوا له ئاپ ستۆردا پشتگیریی 20 وڵاتی تر ده‌كه‌ین له‌ڕووی گۆڕینی ئه‌و ڕیجنهی "شوێن" كه ده‌یانه‌وێت یان ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌یانه‌وێت خهرجیكهن له كڕینی یاری یان به‌نامه.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
theverge" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئه‌پڵ گۆڕانكارییه‌كی ته‌واو ئه‌نجام ده‌دات له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌رانی له سه‌رانسه‌ری دنیا ئه‌مه‌یش به‌هۆی زیاد كردنی پشتگیری بۆ 20 وڵاتی تر له دنیادا كه له ناویاندا عێراقیش ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌یش گرینگه له‌ڕووی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌ته‌وێت له ئاپ ستۆر خه‌رجی بكه‌یت، چونكه عێراق ده‌توانێ به دینار مامه‌ڵه بكات له كڕینی به‌رهه‌ماكانی ئه‌پڵ له ئاپ ستۆر.
ئەپڵ بۆ زیاد کردنی بەکارهێنەرانی لە سەرانسەری دنیا لە ئاپ ستۆر پشتگیری بۆ 20 وڵات زیاد کرد
ئه‌و 20 وڵاته‌ی زیاد كراون بریتین له "ئه‌فغانستان، گابۆن، كۆتێ دی لۆڤێر، جۆرجیا، سڕبیا، بۆسنیا، كامیرۆن، عێراق، كۆزۆڤۆ، لیبیا، مۆنتێنگرۆ، مه‌غریب، مۆزه‌مبیق، میهنمار، ناورو، ڕواندا، تۆنگا، زامبیا و ڤانواتوو" ئه‌م زیادكردنهیش گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌پڵ و قازانجێكی زۆر ده‌كات له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.