لە كەركووك حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار كرا

:: PM:09:03:24/03/2020 ‌
تەندروستیی كەركووك بڵاوی كردەوە، ژنێك تووشی كۆرۆنا بووە و باری تەندروستی نا جێگیرە.
 
ئەمڕۆ سێشەم 24ی ئادار، تەندروستی كەركووك بڵاوی كردەوە كە ژنێكی تەمەن 70 ساڵان كە لەنەتەوەی توركمانە ودانیشتووی ناحیەی تازە خورماتووی باشوری كەركووكە، تووسی كۆرۆنا بووە.

ئەو ژنە لە بەغدا پشكنینی بۆ كراوە
تەندروستیی كەركووك دەڵێ‌، ئەو ژنە لە بەغدا پشكنینی بۆ كراوە ئێستە باری تەندروستی ناجێگیرە بەڵان هیچ ئاماژەیەك بەوە نەدراوە كە ئەو ژنە سەرچاوەی تووشبوونی بە كۆرۆنا چییە و گەشتی دەرەوەی كردووە یان نا.

تۆماركردنی ئەو حاڵەتە لە كەركووك لەكاتێكدایە پێشتر لەو شارە ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم