دوای نیو سه‌ده له پێشكه‌وتنی زانستی ئه‌نترۆپۆلیجیا و دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان به‌ڵگه‌ی نوێ له‌سه‌ر مرۆڤی سه‌ره‌تا، ده‌ركه‌وتووه هێشتا ئه‌ڵقه‌یه‌كی بازنه‌كه بزره و زۆر شتی تر ماوه به تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی ڕه‌وشی ژیان و هه‌ڵسوكه‌وتیان. ئێسته له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام، هه‌ندێك له‌و شاراوانه ئاشكرا بوون.
میلفن كۆنر مامۆستای ئه‌نترۆپۆلیجیا (مرۆڤناسی) و بایلۆجیی كرداری له زانكۆی ئیمۆریی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێ: كاتێك له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو بۆ دكتۆرا ده‌مخوێند، وه‌ك هه‌ر زانایه‌كی ئه‌نترۆپۆلیجیا، كتێبی Ideas on Human Evolution (بیرۆكه‌كانی گه‌شه‌كردنی مرۆڤ)م خوێنده‌وه كه بریتی بوو له كۆمه‌ڵێ كاری زانستیی نوێ له‌و بواره‌دا. دوای چڕبوونه‌وه له‌و بواره‌دا كه پێویسته هه‌ر قوتابییه‌كی دكتۆرا وا بكات، گه‌یشتمه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كتێبه‌كه هیچی تر نییه له كۆمه‌ڵێ بیرۆكه‌ی زۆر به‌ڵام كه‌مترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر بڵاو بووه‌ته‌وه.
به‌پێی زانستی مرۆڤناسی، ئه‌گه‌رچی مرۆڤ مێژووه‌كه‌ی زۆر كۆنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توانیویانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن له پێش 300 هه‌زار ساڵه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ئیتر سه‌ره‌تاكه چۆن بووه له ڕوانگه‌ی زانست و ئاینه‌وه ده‌گۆڕێ و ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌ی زانست باسی ده‌كات چڕ ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ جۆره مه‌یموونێكی له‌ناوچوو، هه‌ندێ به‌ڵگه‌ش كه ساڵی 2003 له ئه‌نده‌نووسیا له‌باره‌ی پاشماوه‌ی هۆبیته‌كان دۆزرایه‌وه، ده‌ركه‌وتووه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان به ڕێكی ڕۆیشتوون و درێژییه‌كه‌یان له چوار پێ كه‌متر بووه و مێشكیان بچووكتر بووه له مێشكی مرۆڤی ئێسته، ته‌مه‌نی ئه‌م جۆره مرۆڤه‌ش بۆ 50 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كۆنر له پێشه‌كیی وتارێكدا له ماڵپه‌ڕی "the atlantic" بڵاوی كردووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ زۆربوونی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی مرۆڤی سه‌ره‌تایی، سه‌رسوڕمانی زیاتر دروست ده‌بێ. پشكنینه مایكرۆسكۆبییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن، هه‌ندێك له‌و نیشانانه‌ی له‌سه‌ر ئێسكه‌كان ده‌رده‌كه‌ون كه ته‌مه‌نیان بۆ 2.5 ملیۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، جێی به‌ركه‌وتنی شتی تیژ دیاره، زاناكان پێشتر پێیان وا بووه ئه‌مانه دواتر دروست بوون، به‌ڵام ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی تریان بۆ بكرێ.
به‌پێی ئه‌و پاشماوانه‌ی له‌ناو ددانی مرۆڤی نیارده‌رتاڵ دۆزراونه‌ته‌وه، مرۆڤی به‌هێز و ئێسك ئه‌ستوور بوون و نانی جۆ و گۆشتیان خواردووه، وه‌ك مرۆڤی ئێسته‌یش جگه له گۆشت، ڕووه‌كیشیان خواردووه. به پشكنینی NDA كه له‌سه‌ر پارچه‌ی بچووكی ئێسكی كه‌مه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه كه بۆ هه‌زاران ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێ جۆره گیاندارێكی تری نزیك له شێوه‌ی مرۆڤ ژیاون، له‌گه‌ڵ مرۆڤدا تێكه‌ڵ بوون.
ئێسته زانستی مرۆڤناسی له‌وه ده‌رچووه ته‌نیا خوێندنه‌وه بۆ به‌ردێك و پارچه ئێسكێك بكات. ساڵی 1965 كتێبێك به ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی ئیرفین دیفۆر له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وته سه‌ره‌كییه‌كان" ده‌رچوو، ئه‌وكات به كۆمه‌ڵێ قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراو و خه‌ون و خه‌یاڵ ته‌ماشا ده‌كران، تێیدا هاتبوو: ئێمه هه‌رگیز بنه‌چه‌ی خۆمان وه‌ك مرۆڤ تێناگه‌ین، تا ئاژه‌ڵه نزیكه‌كان له خۆمان نه‌خوێنینه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ندان زانای گه‌وره‌ی مرۆڤناسی، خێوه‌تیان له دارستانه‌كان دانا و چاودێریی مه‌یموون و شه‌مپازی و چه‌ندان جۆری تری ئاژه‌ڵیان ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی ژیانیان تێك بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان لێیان حاڵی بن و هه‌موو ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌وت، تۆماریان كرد.
داروین ساڵی 1838 له یاداشتێكدا نووسیویه‌تی: بنه‌چه‌ی مرۆڤ به ته‌واوی سه‌لمێنراوه، ئه‌وه‌ی له مه‌یموونی بابوون حاڵی بێت ده‌بێ زۆر ماندوو بێت تا له میتافیزیكیا تێ بگات. داروین به‌و قسانه ده‌یه‌وێ به ته‌واوی بۆچوونی زانستی به‌سه‌ر بۆچوونی ئاینیدا زاڵ بكات و ئه‌مه‌ش به‌شێك بوو له‌و سه‌ره‌تایانه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤی كۆن دۆزراونه‌ته‌وه.
چۆن بتوانین پێوه‌ندی له نێوان توندوتیژی و هاوكاریی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤ بدۆزینه‌وه؟
له كتێبی " The Goodness Paradox: The Strange Relationship Between Virtue and Violence in Human Evolution" هاتووه: چۆن ده‌توانین له نێوان هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژی و هه‌ڵسوكه‌وتی هاوكاریی، پێوه‌ندی بدۆزینه‌وه و بۆچی مرۆڤی ئێسته به به‌راورد به مرۆڤی كۆن توندوتیژ نییه و به به‌راورد به نزیكترین خزممان كه مه‌یموونی شه‌مبازییه له توندوتیژییه‌وه دوورین؟ ئه‌ی باشه بۆچی توندوتیژیی مرۆڤ به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێكی دژ به خۆمان ئێجگار وێرانكه‌ره؟
جۆدال و دیڤۆر هه‌ردوو زانای مرۆڤناسی پرسیاریان له رانگام كرد كه خه‌ریكی خوێندنی ئه‌نترۆپۆلیجیا بووه له زانكۆی هارڤارد و خه‌ریكی كار بووه بۆ كتێبێكی نوێی له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه كۆنه‌كان و ده‌رئه‌نجام بۆی سه‌لماندن، مه‌یموونی شه‌مپازی زۆر دڕه‌نده‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك دایك و منداڵه‌كانی، دایك و منداڵی هاوڕه‌گه‌زی خۆیان ده‌كوژن.
ئه‌م توێژینه‌وانه له‌سه‌ر شه‌مپازی بۆیه ده‌كرێ، چونكه هه‌موو زانایانی ئه‌ناترۆپۆلیجی كۆكن له‌سه‌ر بۆچوونه‌كانی داروین، بۆیه پێیان وایه باشترین ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان، وردبوونه‌وه‌یه له هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌یموونی شه‌مپازی.
مه‌یموونی شه‌مپازی به‌پێی توێژینه‌وه‌كان، نێره‌كان به ناچاری مێیه‌كانیان تووشی گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمانه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌ی گرووپ هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گرووپی تری هاوڕه‌گه‌زی خۆیان و وێرانیان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یه كه له مرۆڤیش‌دا تا ئێسته به‌رده‌وامه و ماوه و هه‌میشه زانست ده‌خرێته زمه‌تی دۆزینه‌وه چه‌كی نوێ بۆ له ناوبردنی گرووپی تری مرۆڤ.
یه‌كێك له‌و ڕه‌فتارانه‌ی له مه‌یموونی شه‌مپازیدا هه‌یه، به‌شێوه‌ی گرووپ و باند، دزه ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كێك له هاوڕه‌گه‌زه‌كانی خۆیان و به هه‌موویان لێی ده‌ده‌ن تا ده‌یكوژن و شه‌وان پاسه‌وانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێرشیان نه‌كرێته سه‌ر و له‌لایه‌ن گرووپ و هۆزی تری شه‌مپازی هه‌ڵنه‌كوتنه سه‌ریان.
له كتێبی نێره‌كانی شه‌یتان (Demonic Males) ڕانگام كه ساڵی 1996 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێنه‌یه‌كی زۆر تۆقێنه‌ری مێژووی مرۆڤایه‌تی نیشان ده‌دات و ده‌یسه‌لمێنێ، ئه‌و هه‌سته دڕنده‌ییه‌ی له مرۆڤدا هه‌یه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌چه‌كه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی ببێ به مرۆڤ تێیدا دروست بووه و هێشتا به‌رده‌وامه تێیدا و نه‌یتوانیوه به ته‌واوی لێی ده‌رباز بێت و هه‌موو ئه‌و بیردۆزانه‌ی هۆبز له‌سه‌ر بۆماوه‌یی خووڕه‌وشتی مرۆڤ كردوویه‌تی، پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
له كتێبی "ئاگركردن: چۆن چێشتلێنان كردووینی به مرۆڤ؟" كه هه‌ر ڕیچارد ڕانگام ساڵی 2009 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی گۆڕانی جیابوونه‌وه‌ی كرۆمۆسۆمی مرۆڤ له‌گه‌ڵ شه‌مپازی، ده‌ستی به ئاگركردنه‌وه كردووه و ئه‌وه ڕاست نییه كه پێش 800 هه‌زار ساڵ فێری ئاگركردنه‌وه بووه، به‌ڵكو پێش دوو ملیۆن ساڵ فێری بووه، واته له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دروستبوونی مرۆڤ.
به‌هۆی ئاگره‌وه، مرۆڤ فێر بووه گۆشت به خاوی نه‌خوات و ئیتر ورده ورده سیسته‌می بۆ چێشتلێنان داناوه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه توانیویه‌تی شه‌ویش ڕووناك بكاته‌وه و ڕاوچییه‌كانیش هه‌ر به‌هۆی ئاگره‌وه هه‌وڵیان داوه گه‌شه به زمان بده‌ن و فێری قسه‌كردن ببن.
ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌ری ده‌خه‌ن مرۆڤ هه‌ر له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه، دڕنده و شه‌ڕانگێز بووه، نێر هه‌وڵی خۆسه‌پاندنی به‌سه‌ر مێ داوه و ورده ورده ئه‌و هه‌وڵانه كه‌م بووه‌ته‌وه. بۆیه كاتێك مرۆڤێكی دڕنده و دژ به ژن ده‌بینی، ئه‌وه نزیكتره له بنه‌چه ئاژه‌ڵییه شه‌مپازییه‌كه‌ی و كاتێكی مرۆڤێكی ته‌واو ئاشتیخواز ده‌بینی ئه‌وه به ته‌واوی له‌و نه‌ریته كۆنانه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی سه‌ره‌تای مرۆڤ دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.