تا دێت ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكراى كرد لە كەركووك حاڵەتێكی كۆرۆنا تۆمار كراوه، كه‌مێك پێش ئێسته فەرمانگەى تەندروستیی كه‌ركووك ئاشكراى كرد، ئەو ژنەی ئێوارە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە شاری کەرکووک، دره‌نگانى ئه‌مشه‌و گیانی لە دەست دا.
دره‌نگانى ئه‌مشه‌و گیانی لە دەست دا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، نه‌قیب نه‌جات عه‌لی له پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراقی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای گەڕاندنەوەی پشکنینەکانی لە بەغدا دەرکەوت ئافرەتێکی تەمەن 75 ساڵ بە ناوی (مەکیە کەرەم عەلی) کە لە نەتەوەی تورکمانە و دانیشتووی شاره‌دێى تازە خورماتووی باشووری شاره‌كه‌مانه توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەهۆی ناجێگری تەندروستی کەمێک پێش ئێسته لە نەخۆشخانەی گشتی کەركووک گیانی لە دەست دا.
زیاتر گوتى، به پێى فه‌رمانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى شاره‌كه بەهۆی بەرکەوتن لەگەڵیدا 20 هاووڵاتیی نزیك له‌و ژنه كه زۆربه‌یان كه‌سوكارین، کراونەتە ژێر کەرەنتینەوە، ته‌رمه‌كه له لاى لایه‌نى ته‌ندروستى شاره‌كه‌یه و به‌پێى ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى ده‌نێژرێت له شوێنێكى دوور.
تۆماركردنی ئەو حاڵەتە لە كەركووك لەكاتێكدایە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری كۆتایی تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند كە لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 50 حاڵەتی نوێی تووشبوون هەبووە و كۆی ژمارەكە گەیشتووەتە 316 حاڵەت و 27 مردنیش هەیە، شایه‌نى باسه له كه‌ركووك پێشتر ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونەوە.