وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه گرووپه تیرۆریسیتییهكان دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزه‌كانی سوپای توركیایان له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای ئیدلبی باكوری ڕۆژئاوای سووریا ته‌قانده‌وه و دوو سه‌ربازی توركیایش برینداربوون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه له پێنجی ئاداره‌وه ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌نراوه.
ئۆلیگ گورافلۆڤ به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی حمه‌یمیم بۆ ئاشته‌وایی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی سووریا كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیایه له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی گوتی، گرووپه تیرۆریسیتیهكانی دژ به هێرشه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له ئاڵۆزی و نانه‌وه‌ی گرژی له ناوچه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یه‌نراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، گرووپه تیرۆریستییه‌كان له ڕێی ژماره‌یه‌ك بۆمبی چێنراوه‌وه توانیویانه كاروانێكی هێزه‌كانی توركیا له نزیك شاره‌دێی سفوفنی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب بكه‌نه ئامانج و دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركیا به‌وهۆیه‌وه ته‌قیوه‌نه‌ته‌وه و دوو سه‌ربازی توركیش برینداربوون.
جموجۆڵه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌رییه كه له نێوان توركیا و ڕووسیاوه ڕاگه‌یه‌نراوه
له به‌شێكی تری
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌و گرووپه تیرۆریستیانه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو حه‌وت جار ده‌ستیان به بۆردمانی ناوچه‌كانی ئیدلب كه له ژێر ده‌ستی توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌ن كردووه.
به‌رپرسی ناوه‌نده‌كه داوا له سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كان ده‌كات، كه واز له بێزاركردن و دنه‌دانی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی جه‌نگ بهێنن، له كاتێكدا كه ئاگربه‌ست له نێوان هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه.
ڕۆژی پێنجی ئادار/مارس پاش چوونی ئه‌ردۆغان بۆ مۆسكۆ و دیداری له‌گه‌ڵ پوتین ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا كرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ڕابگه‌یه‌نرێ و ڕێڕه‌وی ته‌ناهی بۆ ئاواره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكرێ، تا ناوچه‌كانی جه‌نگ جێ بهێڵن.