كەسێكی تریش لە ڕووداوەكەی سلێمانی گیانی لە دەست دا

:: AM:10:55:25/03/2020 ‌
دوای ئەوەی كەسێك سێ‌ برا و دایكی کوشت و باوكیشی بە سەختی بریندار کرد، بەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەی باوكیشی گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، ڕێباز جووتیار كەسی نزیكی ئەو خێزانە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ باوكی سیان لە كوژراوەكان و هاوسەری ژنەکە گیانی لە دەست دا.

ژمارەی كوژراوانی ئەو رووداوە گەیشتە پێنج كەس 
ئەو كەسە گوتی، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەی، كەسێكی تری ڕووداوەكە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا، بەمەیش ژمارەی كوژراوانی ئەو رووداوە گەیشتە پێنج كەس كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن، بریتین لە سێ‌ برا و دایكێك و باوكێك، تا ئێستەیش كەسی یەكەمی ڕووداوەكە لە ژێر چاودێریی چڕدایە.

ڕۆژی 20ـی ئادار بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەلایەن كەسێكەوە سێ‌ برا و دایكی دەكوژرێت لە گەڕەكی مامۆستایانی سلێمانی ، باوكیشی بە سەختی بریندار دەكات و خۆشی دوای بەرەنگاربوونەوەی هێزە تەناهییەكان بە برینداری دەگیرێت.



وشە - رامیار جەواد