ئاژانسى فڕانس پرێس ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، سێیه‌كى دانیشتووانى دنیا له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه كراون، چونكه كۆى دانیشتووانى دنیا حه‌وت ملیار و 800 ملیۆن كه‌سه، كه‌چى ئێسته دوو ملیار و 600 ملیۆن كه‌س له‌ماڵه‌وه‌ن.
ئاژانسى
فرانس پرێس ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى ئادار، له راپۆرتێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه رۆژ له دواى رۆژ ژماره‌ى كه‌ره‌نتینه‌كردنى دانیشتووانى زه‌وى به‌هۆى مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا له زیادبوون دایه، ئه‌مڕۆیش به ده‌رچوونى بڕیارێكى حكوومه‌تى هیند خه‌ڵكى كه‌ره‌نتینه‌كراو دوو هێنده‌ى رۆژانى تر‌ى لێهاتووه.
دوو ملیار و 600 ملیۆن كه‌س له مه‌ترسى كۆرۆنا له ماڵن
ئه‌مڕۆ بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ له هیند جێبه‌جێ ده‌كرێت، كۆى دانیشتووانى هیند ملیارێك و 300 ملیۆن كه‌سه، به‌مه‌یش ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه، ده‌كاته دوو ملیار و 600 ملیۆن كه‌س.
فرانس پرێس ده‌ڵێ له كۆى حه‌وت ملیار و 800 ملیار كه‌س له دانیشتووانى زه‌وى، ئێسته سێیه‌كى دنیا له ماڵه‌وه‌ن. ئاژانسه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئامارى دانیشتووانى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت، تا ئێسته به‌هۆى كۆرۆنا 18 هه‌زار كه‌س مردوون و زیاتر له 400 هه‌زار كه‌سیش تووشى په‌تاكه بوون.