نەخۆشخانەی گەڕۆک بۆ کۆمەڵگەی سێبیران دابین کرا

:: PM:01:45:25/03/2020 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: هاووڵاتییانی كۆمەڵگەی سێبیران لە كەرەنتینەدا ناتوانن بێنە نەخۆشخانەكانی ناوشار.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی ئادار، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئێستە كۆمەڵگەی سێبیران كەرەنتینەیە، بۆیە هاووڵاتییانی ناتوانن بێنە نەخۆشخانەكانی ناوشار.

وەزیری تەندروستی گوتی، ئەو هاووڵاتییانە بۆ پێداویستی تریش ناتوانن بێنە ناوشار، بۆیە بۆ دابینكردنی پێداویستییە پزیشكییەكان، نەخۆشخانەی گەڕۆكمان بۆ دابین كردوون لەگەڵ بنكەی تەندروستی سێبیران كار بۆ چارەسەری دەكەن.

نەخۆشخانەی گەڕۆكمان بۆ دابین كردوون لەگەڵ بنكەی تەندروستی سێبیران كار بۆ چارەسەری دەكەن
ڕوونی كردەوە، ئەو نەخۆشانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، لیستیان بۆ كراوە و پزیشك خۆی چارەسەرەكانیان بۆ دەبات تا هیچ كێشەیەكیان نەبێت.

لەبارەی دوو تووشبووەكەی ئەمڕۆ گوتی، لێكۆڵینەوە دەستی پێ‌ كردووە و هەموو ئەو كەسانەی بەركەوتن و بینینیان هەبووە لەگەڵ دوو تووشبووەكەی ئەمڕۆ، دەپشكێنرێن تا بزانین لە كوێ‌ تووش بوون، بۆیە لە 24 سەعاتی رابردوو لە هەولێر دوو تووشبوو هەن و شەش تووشبووش لە دەربەندیخان هەن.

تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان 99 تووشبوو هەن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە 22 كەس چاك بوونەتەوە و دوو كەسیش گیانی لە دەست داوە.

رامیار جەواد


وشە - زریان تەها