له كاتێكدا میلیشیاكانى شه‌عبى و لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق كار ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌ربكه‌ن، ئه‌و هێزانه ده‌مێك باس له كشانه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌مێكى تریش دووباره جێگیر ده‌كرێنه‌وه، به‌م شێوه‌یه سه‌ریان له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى شێواندووه.
رۆژنامه‌ى"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" له راپۆرتێكدا كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا بڕیارى جۆراوجۆر له‌سه‌ر مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌ك میلیشیاكانى عێراق تێى ناگه‌ن و دواجاریش ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق هه‌یه.
پلانى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نه‌كشانه‌وه‌ى تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌بێت
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت هاتووه، "پلانى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ نه‌كشانه‌وه‌ى تێكه‌ڵ به یه‌كتر بووه، ئه‌مه‌یش ته‌ریبه له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ى پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێ له‌م وڵاته‌دا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ى عه‌دنان زورفییان قبووڵ نییه، سه‌ریان له‌م هه‌ڵسوكه‌وته شێواوه".
له كاتێكدا هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كى عێراق كشاونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئامانج ئه‌وه‌یه له شوێنێكى تر جێگیر بكرێن، هه‌روه‌ها هۆكارێكى تریش ئه‌وه بووه سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له په‌تاى كۆرۆنا بپارێزرێت.
راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بۆ سه‌لماندنى ئه‌و راستییه‌ى سه‌ره‌وه، ئاماژه بۆ راگه‌یه‌نراوێكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تیرۆریستى داعش ده‌كات، كه دوێنێ به‌هۆى ساڵوه‌گه‌رى یه‌كه‌مى شكستى ده‌سه‌ڵاتى داعش بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هاتووه، "ئاسته‌نگه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له نێو گه‌لانى عێراق و سووریا، وا ده‌كات هه‌ندێك گۆڕانكارى بكه‌ین، له‌م ماوه‌یه‌دا، به هاوئاهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان".
جگه له‌مه‌یش هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى نیازى خۆى ئاشكرا كردووه، كه هێشتا ئه‌ركه‌كانى ئه‌وان ته‌واو نه‌بووه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ده‌ڵێ، "له كاتێكدا ئێمه به‌م رووداوه گرنگه ئاهه‌نگ ده‌گێڕین، ئه‌وا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كارى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ته‌واو نه‌بووه".
هێزه شیعه‌كانى عێراق كه پێشتر له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بڕیارى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داوه، سه‌ریان له‌م هه‌ڵسوكه‌وته شێواوه، ریاز مه‌سعوودى كه په‌رله‌مانتاریكى هاوپه‌یمانى سائیروونه، داوا ده‌كات هه‌ڵوێستى روون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره په‌یامه‌كه‌ى ئاراسته‌ى هێزه عێراقییه‌كان كردووه، چونكه روونى كردووه‌ته‌وه په‌یامى ئه‌مه‌ریكا رۆشنه، ده‌یه‌وێ هێزێكى زۆر له كوردستان و رۆژئاواى عێراق جێگیر بكات، ته‌نانه‌ت بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه، سیسته‌مى به‌رگرى پاتریۆت له رۆژئاواى عێراق دابنێ.
موعته‌ز محێدین چاودێرى سیاسى و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى كۆمارى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى سیاسى، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ده‌ڵێ، "گۆڕانكارى له پلانى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه گومان بۆ ئه‌و لایه‌نانه دروست ده‌كات كه بوونى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، چونكه سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو، به‌وه ناسراوه پاڵپشتى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكات".
هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى: به‌هۆى كۆرۆنا هه‌ندێك گۆڕانكارى له هێزه‌كانمان له عێراق ده‌كه‌ین
هه‌مان چاو‌دێر باس له‌وه ده‌كات، هێزه شیعه‌كان گوشارێكى زۆریان دروست كرد، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بێ مه‌رج له عێراق بكشێنه‌وه، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى تیڕوانینى عه‌دنان زورفى سه‌رۆكى راسپێردراوه، كه پێیوایه رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێشتا مه‌ترسییه و ئه‌ركى نێوده‌وڵه‌تى بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و رێكخراوه كۆتایى نه‌هاتووه.
له مانگى ئادارى ساڵى رابردوو له شارۆكه‌ى باغووز له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى توانیان دوایین پێگه‌ى جوگرافى داعش له‌ناو ببه‌ن، دوێنێ له‌م یاده‌دا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش ده‌ڵێ وێراى ئه‌وه‌ى هه‌شت ملیۆن كه‌س له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگارییان بووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌ركه‌كه ته‌واو نه‌بووه.
حوسێن عه‌لاوى كه چاودێرێكى سیاسى عێراقییه، بۆ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به قۆناغێكى نوێ تێده‌په‌ڕن، چونكه له‌لایه‌ك هێرشه‌كان به مووشه‌كى كاتیوشا زیادى كردووه، له لایه‌كى تریش وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت حكوومه‌تى عێراق ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دژى هێرشى میلیشیاكان بوه‌ستێته‌وه.
له كۆى راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ریكا كاتێك له چه‌ند بنكه‌یه‌ك ده‌كشێته‌وه مه‌به‌ستى ئه‌وه نییه به ته‌واوى عێراق چۆڵ بكات، به‌ڵكو دووباره ده‌یه‌وێ له‌م وڵاته‌دا هێزه‌كانى جێگیر بكاته‌وه، به‌ڵام به پلانێكى نوێتر.