به‌پێی راپۆرتێك كه ساڵانه له رێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت و بایه‌خێكی زۆری پێ ده‌درێت، به‌پێی ریزبه‌ندی لیستێك، ئاماژه به به‌خته‌وه‌رترین وڵات له دنیادا دراوه كه بۆ ساڵی 2020، فینله‌ند پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌خته‌وه‌رترین وڵات به‌پێی هه‌ستی هاووڵاتییانیان و دلخۆشییان له‌و وڵاته، هاوكات جۆری ژیانیان به به‌راورد شوێنه‌كانی تر، ریزبه‌ندییه‌كه كراوه كه بۆ 2020 له فینله‌نده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواترینیان ئه‌فغانستانه.
له فینله‌نده‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواترینیان ئه‌فغانستانه
له‌دوای فینله‌ند، دانیمارك به پله‌ی دووه‌م دێت و به‌دوایدا سویسرا، ئێسلهندا به پله‌ی چواره‌م دێت و به‌دوایدا به‌ریتانیا. لێره‌دا ته‌واوی لیسته‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
فینله‌ند- دانیمارك- سویسرا، ئێسلهندا- به‌ریتانیا- نه‌رویج- هۆڵه‌ندا- سوید- نیوزله‌ندا- لێكسمبۆرگ- نه‌مسا- كه‌نه‌دا- ئوسترالیا، ئیسرائیل- كۆستاریكا- ئێرله‌ندا- ئه‌ڵمانیا- ئه‌مه‌ریكا- چیك- به‌لجیكا.
هاوكات له‌ناو لیسته‌كه‌دا ناوی ئه‌و وڵاتانه هاتووه كه ژیان تێیاندا زۆر خراپه و هاووڵاتییان دڵخۆش نین. وه‌ك وڵاتانی ئه‌فغانستان- باشووری سوودان- زیمبابۆی- رواندا- كۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست- تنزانیا- بۆتسوانا- یه‌مه‌ن- مالاوی- هیند- لیسۆتۆ- هایتی- زامبیا- بۆرۆندی- سیرالیۆن- میسر- مهدهغشهقر- ئه‌سیوبیا- تۆغۆ- جزر ئهلقهمهڕ.