كۆمپانیای ئۆنه‌ر ڕای گه‌یاند، یه‌كه‌م مۆبایلیان به‌ناوی خودی كۆمپانیاكه‌وه دروست كردووه كه ئه‌ویش مۆبایلێكه له جۆری ئۆنه‌ر نۆ ئه‌ی.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه ئۆنه‌ر یه‌كه‌م مۆبایلی به‌ناوی خودی كۆمپانیاكه دروستكرد كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بڵاو بكاته‌وه، جگه له‌وه مۆبایله‌كه له‌وانه‌یه كه سیستمێكی به‌هێزیان هه‌یه له‌گه‌ڵ دیزاینێك جوان كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكه.
هۆنەری نوێ بەهێزترین پاتریی بۆ دانراوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز دروستكراوه له‌گه‌ڵیدا پاترییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 5000 میلی ئه‌مپێر و پرۆسێسه‌ری 2.3 گێگاهێرتزیی بۆ دانراوه، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 48 مێگاپێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.30 ئینجه و روونییه‌كه‌ی به سیسته‌می 720 به 1600 پیكسڵه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.