لەبارەی مووچە.. "پارە ئامادەیە و حكوومەت بەدوای میكانیزمی دابەشكردنی دەگەڕێ‌"

:: PM:08:54:25/03/2020 ‌
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان دووپات دەكاتەوە كە پارەی دابەشكردنی مووچە ئامادەیە و حكوومەت دەیەوێ‌ میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی بدۆزێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشه‌م 25ی‌ ئادار، ئەرشەد حوسێن ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ "وشە" گوتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پارەی مووچەی ئامادەیە و تەنیا بەدوای میكانیزمێك دەگەرێت بۆ ئەوەی دابەشی بكات و هیچ مەترسی لەسەر ژیانی فەرمانبەران نەبێت.

لە لیژنەی دارایی چەندان پێشنیار خراونەتە ڕوو
" لە لیژنەی دارایی چەندان پێشنیار خراونەتە ڕوو هێشتا نەگەیشتووینەتە رێككەوتن و من باشترین میكانیزم ئەوەیە نوێنەری هەر وەزارەتێك بچێت مووچە وەربگرێت و لە وەزارەتەكان هەر جارە وبەشێك لەفەرمانبەران مووچەكەی وەربگرن بەمەش قەرەباڵغی دروست نابێت" ئەرشەد لۆلانی وای گوت.

ئەو پەرلەمانتارە گوتی، بەهۆی مەترسییەكانی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ حكوومەت دابەشكردنی مووچەی دواخستووە، ئەگینا "پارە ئامادەیە".

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە كە ئێستە تەنیا وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە مووچەی مانگی 12یان وەرگرتووە.

هەولێر/ بڵند ئیبراهیم


وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 4167 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌