كۆمپانیای
ZTE بڕیاره مۆبایلێكی نوێ و زۆر پێشكه‌وتوو وه‌ك ڕكابه‌ری دوا مۆبایلی كۆمپانیای هواوی چینی بخاته بازاڕه‌وه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له ڕكابه‌رییه‌كان به‌سه‌ر كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی مۆبایلی زیره‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت و زۆرترین خزمه‌تگوزاری ده‌خاته خزمه‌ت به‌كارهێنه‌رانیییه‌وه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی داوه كه مۆبایله نوێیكه‌ی له جۆری ئاكسۆن 11 ده‌بێ، كه پشتیوانی له نه‌وه‌ی پێنجه‌می تۆڕی ئینته‌رنێت ده‌كات و نرخه‌كه‌یشی كه‌متر ده‌بێ له 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی تێدا ده‌بێ، كه هاوشێوه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كانی تر بێت.
مۆبایله‌كه نرخی كه‌متر له 400 دۆلار ده‌بێ و زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی بۆ دانراوه
پرۆسیسه‌ری ئه‌و مۆبایله نوێیه له جۆری سناپدراگۆن 765 و هه‌شت نانویی ده‌بێت و ڕامی له جۆری هه‌شت گێگابایت ده‌بێت، هه‌روه‌ها هارده‌كه‌ی به دوو جۆر ده‌بێ، یه‌كێكیان 128 و ئه‌وه‌ی تریش 256 گێگابایت ده‌بێت، شاشه‌كه‌ی به قه‌باره‌ی 6.4 بۆسه و له جۆری ئه‌مۆلید ده‌بێت.
له‌باره‌ی په‌یكه‌ری مۆبایله‌كه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه ئاماژه‌ی داوه، په‌یكه‌ری مۆبایله‌كه له ئه‌له‌منیۆم و شووشه دروست ده‌كرێ، كه به‌رگه‌ی ئاو و زه‌بر به‌ركه‌وتن ده‌گرێ و پاترییه‌كی به‌هێزیشی بۆ داده‌نرێ كه توانای هه‌ڵگرتنی چوار هه‌زار و 200 میلی ئه‌مپێری ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش سیسته‌می په‌نجه‌مۆر و خوێندنه‌وه‌ی ڕووخساری ده‌بێ و كامێراكه‌یشی 76 مێگاپێكسل ده‌بێ و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 20 مێگاپێكسل.