دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دنیای ته‌نی، زۆر كاری هونه‌ری به‌هۆیه‌وه وه‌ستان، یه‌ك له‌وانه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی لەیدی گاگایه كه ملیۆنان كه‌س له هه‌وادارانی چاوه‌ڕییان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده رای گه‌یاند كه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌لبوومه‌كه‌ی دوا ده‌كه‌وێت.
به‌هۆی كۆرۆناوه كاره‌كانی وه‌ستاوه
پێگه‌ی "
ئیلاف" بلڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌بوو به‌مزووانه ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی لەیدی گاگا بڵاو ببێته‌وه، به‌لام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گاگا ناچار بوو بۆ كاتێكی نادیار بیوه‌ستێنێت.
گاگا له رێی ئینستاگرامه‌وه بۆ هه‌وادارانی نووسیوه، ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م دوا ده‌كه‌وێت و نازانم چه‌ندی پێ ده‌چێت، چونكه به‌هۆی كۆرۆناوه كاره‌كانی وه‌ستاوه، بۆ هه‌ر زانیارییه‌كی تر له‌باره‌یه‌وه، خۆم ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه.
وه‌ستانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی گاگا ته‌نیا چالاكییه‌كی هونه‌ری نییه، به‌ڵكو ده‌بوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌م هاوینه‌دا گه‌شتێكی هونه‌ری بۆ زۆر وڵاتی دنیا بكات، وه‌ك ده‌ڵێ ئه‌و چالاكییه‌ش دێته وه‌ستان.
دواتریش لەیدی گاگا به هه‌وادارانی ده‌ڵێ تكایه له ماڵه‌كانی خۆتان بمێننه‌وه و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه، تا له‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه پارێزراو بن.
لەیدی گاگا گۆرانیبێژێكی ناوداری دنیایه و به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مه‌ریكاییه، له ساڵی 1986 له دایك بووه. له ساڵی 2006وه وه‌ك ده‌نگێكی پڕۆفیشناڵی گۆرانی ده‌ركه‌وت. جیا له ئه‌لبوومه‌كانی، خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی سینگڵه و ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی پێ به‌خشراوه.