داوای درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ دەكرێت

:: AM:11:08:26/03/2020 ‌
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕای گەیاند، پێشنیارمان كردووە تا 15ـی نیسان قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەییسبووك بڵاوی كردووەتەوە، پێشنیارمان بۆ حكوومەت كردووە تا رۆژی 15ـی نیسان كەرەنتین و قەدەغەكردنی هاتوچۆ درێژ بكرێتەوە.

پێویستە درێژكردنەوەكە بەمشێوە چڕەی ئێستە بەردەوام بێت و رێی هاتوچۆ بگیرێت
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕوونی كردووەتەوە، پێویستە درێژكردنەوەكە بەمشێوە چڕەی ئێستە بەردەوام بێت و رێی هاتوچۆ بگیرێت.

ئەوەشی باس كردووە، بۆ دابەشكردنی مووچەش لە رووی هونەرییەوە ئەركێكی قورس نییە و ئەگەر حكوومەت داوا لە ئێمە بكات رێوشوێنی تەندروستیان دەدەینێ چۆن مووچە دابەش بكەن.

قەدەغەی هاتوچۆ بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ تا یەكی نیسان بەردەوامی دەبێت و چاوەڕوانی درێژكردنەوەش دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە لە هەرێمی كوردستان 103 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە 27 كەس چاك بوونەتەوە و دوو كەسیش مردوون.



وشە - رامیار جەواد