له به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریدا هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌بی و لبنانی راغب عه‌لامه رای گه‌یاند، ئاماده‌كاریی كردووه بۆ تۆماركردنی گۆرانییه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه‌ی ئێسته كه كۆرۆنا به فراوانی بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌و گۆرانییه‌دا رێز بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی داده‌نێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له به‌رنامه‌ی "منا وجر" كه له كه‌ناڵی "ئێم تیڤی" پێشان ده‌درێت، عه‌لامه رای گه‌یاند، بۆ رێزگرتن له‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری، هاوكات بۆ پیاوانی بواری ته‌ناهی كه له‌م دۆخه‌دا كه كۆرۆنا گه‌شه‌ی كردووه و ئه‌وان به‌رده‌وام له خزمه‌تی خه‌ڵكدان، بۆیه گۆرانییه‌كی تایبه‌تیان بۆ ده‌ڵێم.
گۆرانییەکە له تێكستی نزار فڕه‌نسیس و میلۆدیی جان ماری ریاشییه
له‌باره‌ی گۆرانییه‌كه‌وه رای گه‌یاندووه، له تێكستی نزار فڕه‌نسیس و میلۆدیی جان ماری ریاشییه. وه‌ك گوتی له‌و گۆرانییه‌دا ده‌ڵێ، "فی خوف مقرّر یقتلنا.. وعم بتصعب الأحوال.. هالمرّه إنتو أملنا.. لو كنتو قلال".
راغب عه‌لامه دڵخۆشیی خۆی بۆ ئه‌وه ده‌ربڕی كه كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، هاوكاریی حكوومه‌تی لبنانیان كردووه، ئه‌ویش بڕی 25 ملیۆن لیره‌ی لبنانی به‌خشیوه.