مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت

:: PM:12:28:26/03/2020 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان شێوازی دابەشكردنی مووچەی دۆزییەوە و سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ ئەوەی لە هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار، سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بۆ "وشە" گوتی، سەرجەم بانكەكانی سنووری پارێزگای هەولێر لە ناو شار، شارۆكە و شاردەێ بە دەرمانی دژە ڤایرۆس دەرمانڕشێن دەكەین.

هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت بۆیەش بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن

روونی كردەوە، بۆ سەلامەتی تەندروستیی هاووڵاتییان، وەك خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا سەرجەم بانكەكان ئەو هەڵمەتەمان دەست پێ كردووە.

"وشە" لە سەرچاوەیەك زانیاری دەست كەوتووە، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایان دابەش دەكرێت، بۆیەش بانكەكان دەرمانڕێژ دەكرێن.

كارەش زانیارییەكانی "وشە"ی پشتڕاست كردەوە كەئەو كارە وەك ئامادەكارییە بۆ دابەشكردنی مووچە بۆ ئەوەی بانكەكان بە تەواوەتی دەرمانڕێژ بكرێن. 

ئەوە لەكاتكدایە حكوومەت سەرقاڵی بەڕەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە و هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەردەوامە، هەندێك لایەنیش حكوومەت بە هۆكاری دواكەوتنی مووچە دەزانن.





وشە - زریان تەها