كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق بڵاوى كرده‌وه، ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌ڵه‌تى دژ به داعش بنكه‌ى ئاسمانى گه‌یاره‌ى ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ى ئادار، بنكه‌ى ئاسمانى گه‌یاره‌ى له باشوورى مووسڵ ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانان پلانى مانه‌وه‌یان له عێراق ده‌گۆڕن
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراقى كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ى خۆى و ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى كۆلۆنیل مایلز كیگنزى گوته‌بێژى هاوپه‌یمانانیش كردووه، كه باسى له‌وه كردووه، هاوپه‌یمانى نێوه‌ده‌وڵه‌تى چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌ك راده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه.
گوته‌بێژى هاوپه‌یمانان باسى له‌وه‌یش كردووه، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى عێراق بۆ له‌ناوبردنى داعش له‌م وڵاته‌دا هه‌ن.
هه‌فته‌ى رابردوو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى قائیمى سه‌ر سنوورى عێراق و سووریا كشایه‌وه و سه‌ربازگه‌كه‌ى ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كرد.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا میدیا عه‌ره‌بییه‌كان باسیان له‌وه كرد بوو، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له عێراق و زیادبوونى هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌كانى هاوپه‌یمانان، گۆڕانكارى له پلانى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت و هه‌ندێك له ئه‌ندامى هاوپه‌یمانییش بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان داوه.
له هاوینى 2014 هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش راگه‌ینرا، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت و له ئه‌ندامێتى 74 ده‌وڵه‌ت و رێكخراو پێكهاتووه.