له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكیكی زۆر له دنیادا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه خه‌ریكی خۆپارێزین، كه‌چی وه‌زیرێكی عێراقی له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك خه‌ریكی سازكردنی ئاهه‌نگه، له‌كاتێكدا به‌پێی رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، یه‌ك له‌و رێنوێنییه دووركه‌وتنه‌وه‌یه له به‌ریه‌ككه‌وتن.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی عێراقیش وه‌ك وڵاتانی تری دنیا بێبه‌ش نه‌بووه له زیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات رۆژانه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی رێنوێنییه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان خۆیان له‌و ڤایرۆسه بپارێزن، كه‌چی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان ساڵح عه‌بدوڵا جبووری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و خه‌ڵكێكی زۆر، له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، وێڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه و هه‌زاران كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، كه‌چی تا ئێسته عێراقییه‌كان به رژدی دۆخه‌كه ناخوێننه‌وه.
تا دوێنێ چوارشه‌م له عێراقدا 362 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا 32 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی كۆرۆناوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له دنیادا زیاتر 400 هه‌زار كه‌س تووش بوون و زیاتر له 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.