خشتەی دابەشكردنی مووچە بڵاو كرایەوە

:: PM:02:40:26/03/2020 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 26ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، ڕۆژانی 29 و 30 و 31 ئادار لەگەڵ یەك و دووی نیسان مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێـت.

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تر لەگەڵ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
ڕوون كراوەتەوە، لە هەمان كاتدا لەكاتی هاتنی پارەكەی بەغدا دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی تر لەگەڵ مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان.

باس لەوەش كراوە، دابەشكردنی مووچە بە هاوئاهەنگی نێوان وەزارەتەكانی تەندروستی و ناوخۆ و هێزە تەناهییەكان دەبێت بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان.

تا ئێستە بڕ پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان نەهاتووە كە بڕەكەی 453 ملیار دینارە ئەوەیش بەهۆی بوونی پشووی لە بەغدا.





وشە - رامیار جەواد