له‌دوای رێگریكردن له تیمێكی ته‌ندروستی شارۆكه‌ی پێنجوێن، له‌كاتی چوونیان بۆ ناو مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، دۆخێكی نه‌خوازراو و هه‌ستیار له نێوان نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن و مه‌رزه‌كه دروست بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه 181 كه‌س له باشماخه‌وه به‌بێ هیچ كه‌ره‌نتینه‌كردنێك و پشكنینێك براونه‌ته ده‌ره‌وه.
ده‌گوترێ له‌لایه‌ن لیوا مه‌ریوان سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزه‌كه رێپێدانه‌كه دراوه، بۆیه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه و له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانیشه‌وه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست كراوه.
دكتۆر خالید عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هیدانی پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، تیمه‌كانی ته‌ندروستی سه‌ر به نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پێنجوێن كه پێكهاتبوون له‌سێ تیمی تایبه‌ت و هه‌ر تیمێك به‌سه‌رپه‌رشتی پزیشكێكی پسپۆڕ، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی باشماخیان كرد، بۆ توندوتۆڵكردنی رێكاره‌كانی ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتن تا نزمترین ئاست و ڕێگریكردن له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له به‌رده‌م ده‌روازه‌كه به نایاسایی شۆفێری ئێرانی ده‌هێننه ناو پێنجوێن.
ئه‌و كه هاوكات سه‌رۆكی بۆردی تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه له سنووری پێنجوێن، روونی كرده‌وه، به‌فه‌رمانی لیوا مه‌ریوان لێپرسراوی ده‌روازه‌ی باشماخ بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ڕێمان پێ نه‌درا بچینه ژووره‌وه و پێیان گوتین ته‌نیا رێ به به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و دوو كه‌سی تر ده‌درێت، له‌كاتێكدا تیمه‌كه نزیكه‌ی 15 كه‌س بووین و سه‌رجه‌ممان كه‌سانی ته‌ندروستی بووین و لێپرسراوی ده‌روازه به‌فه‌رمی ئاگادار كراوه‌ته‌وه له پلان و ژماره و كاتی سه‌ردانی تیمه‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی نییه ژماره‌ی تیم دیاری بكات و ده‌ستێوه‌ردانی كاری تیمه‌كان بكات، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕۆژانه چه‌ندان هاووڵاتیی ئاسایی به‌ناو ده‌روازه‌ی مه‌رزی باشماخدا دێن و ده‌چن و هه‌ندێكیشیان هیچ باجێكیشیان نییه".
له راگه‌یانراوێكی مه‌رزی باشماخیش كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" هاتووه، "به‌داخه‌وه كه‌سانێك هه‌ن هه‌رچه‌ند نازانن مه‌به‌ستیان له شێواندنی راستییه‌كان خزمه‌ت به‌كێ ده‌كات، دێن سه‌رقاڵمان ده‌كه‌ن به‌شتی لاوه‌كی و قسه و گوفتاری نابه‌جێ و بێ به‌ڵگه، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌لایه‌ن قایمقامی پێنجوێنه‌وه، ته‌نیا ناوی سێ كه‌س به لیوا مه‌ریوان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی باشماخ بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ر كه زانرا سه‌رجه‌م ئه‌وانی تریش ته‌ندروستكارن، داوا له یاریده‌درێتی ئاسایشی باشماخ كرا رێ به‌وانیش بدرێت.
وه‌ك زیاتر خراوه‌ته‌ڕوو، چه‌ندان جار له‌سه‌ر داوای سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزه‌وه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه چه‌ند جارێك تیمی تایبه‌ت به‌پشكنینی ئه‌و ڤایرۆسه هاتوونه‌ته باشماخ و پشكنینیان بۆ فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له باشماخدان كردووه و خۆشبه‌ختانه هه‌موویان سه‌لامه‌ت بوون و هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نه‌بوون.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ له كۆتایی راگه‌یانراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌هه‌مووانی راده‌گه‌یه‌نین ئێمه له باشماخ به‌فه‌رمانی لیوا مه‌ریوان سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌شمان كه به‌قاچاخ له‌رێی سه‌یران به‌ن و ده‌روازه‌كانی تر له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، راده‌ستی دكتۆر خالید نه‌كراون، به‌ڵكو بۆ ئێمه‌یان ناردووه كه نیشانه‌ی هه‌ستكردن بووه به باشی به‌ڕێوه‌چوونی رێوشوێنه‌كانی ئێمه و بێ ماندووبوون و جیاواز له‌كاری خۆمان له ڕێی كارمه‌ند و ئۆتۆمبێلی خۆمانه‌وه ڕاده‌ستی كه‌ره‌نتینه‌كانی سلێمانیمان كردوون.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ده‌بێت خه‌ڵكی پێنجوێن له دكتۆر خالید بپرسن، شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22ی مانگی رابردوو به چ مافێك 181 كه‌سیان له ده‌روازه‌ی باشماخ به‌بێ هیچ كه‌ره‌نتینه‌كردنێك و پشكنینێك برده ده‌ره‌وه و بڵاو كرانه‌وه به‌ناو خزم و كه‌سوكار و خه‌ڵكی پێنجوێن و سنووره‌كانی، به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌وڵانه‌ی دكتۆر خالید بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و هه‌ڵه مه‌ترسیداره‌ی سه‌ر مافی گشتییه كه ئه‌نجامی داوه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22 ی مانگی پێشوو له‌لایه‌ن لیوا مه‌ریوان وه‌ك پاراستنی مافێكی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی له 23/2/2020 لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دروست كراوه و ئێسته وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك خه‌ریكه ڕای گشتی سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامه‌كان بن.
181 كه‌س له ده‌روازه‌ی باشماخ به‌بێ هیچ كه‌ره‌نتینه‌كردنێك و پشكنینێك بردراونه‌ته‌ه ده‌ره‌وه
دوو رۆژه سه‌رباری دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی توند دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام به‌هۆی ململانێ نوێیه‌كانی نێوان به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی پێنجوێن و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نیگه‌رانی لای هاونشتمانانی پێنجوێن دروست كردووه.
وشه\ رێبین پێنجوێنی