ژنێكی میسری بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه كه ویستوویه‌تی ژنی دووه‌م بخوازێ، منداڵه سێ ساڵییه‌كه‌ی ده‌خنكێنێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵی ئه‌و رووداوه كاره‌ساتباره‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه زۆر كه‌م دایك هه‌یه به‌و شێوه‌یه ده‌ستی بچێته خوێنی جگه‌رگۆشه‌كه‌ی. ئه‌و رووداوه له میسر و له گوندێك به‌ناوی "مجابره" رووی داوه كه ئه‌و گونده سه‌ر به پارێزگای سوهاجه.
نیشانه‌ی خنكاندن به ملیه‌وه دیاره
ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه رای گه‌یاندووه، هه‌واڵیان بۆ هاتووه كه منداڵێك به مردوویی بینراوه، كاتێك ده‌چنه سه‌ری، ده‌بینن نیشانه‌ی خنكاندن به ملیه‌وه دیاره، بۆیه له‌دوای لێكۆڵینه‌وه، ده‌ركه‌وتووه تاوانبار دایكیه‌تی.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، دوای دوو رۆژ له ماڵی هاوڕێیه‌كی دایكه‌كه‌یان گرتووه، ددانی به‌وه‌دا ناوه كه به گوریس منداڵه‌كه‌ی خنكاندووه، مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه تۆڵه له هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه كه ویستوویه‌تی دووه‌م ژن بخوازێ، بۆیه له لێكۆڵینه‌وه‌دا گوتوویه‌تی، "بۆیه وامكرد تا دڵی هاوسه‌ره‌كه‌م بسووتێنم".