وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا، به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی هێلكه‌ی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه، ئه‌وه‌یش له‌پێناو هه‌رزانكردنی له‌ناوخۆ و پێویستییه‌كانی هاووڵاتییان.
ماوه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نرخی هێلكه گران بووه، ئه‌وه‌یش جگه له‌وه‌ی خواستی زۆری هاووڵاتییانی له‌سه‌ره له هه‌مانكاتدا ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وا ده‌كات كه نرخی هێلكه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانتر بێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی هێلكه قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر داواكاری وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌زامه‌ندی وه‌زیری ناوخۆ، كاری پێویست ئه‌نجامبده‌ن به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌نارده‌ی هێلكه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وا ده‌كات كه نرخی هێلكه له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌رزانتر بێت و خواستی هاووڵاتییان پڕ بكاته‌وه.