تادوێنێ ئاهه‌نگى خۆشى له‌لایه‌ن سه‌رۆك هۆزه‌كانى سەلاحەدین ده‌كرا به‌وه‌ى له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستان تووشبووى كۆرۆنا له پارێزگاكان به ڕێژه‌ى جیاواز هه‌یه به‌ڵام ئه‌و هیچ تووشبوویه‌كى نه‌بوو. كه‌مێك پێش ئێسته یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به كۆرۆنا له سه‌ڵاحه‌دین تۆماركرا.
زه‌نگى قۆناغی سەختی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە پارێزگاكە دەستی پێ كرد
تا دێت ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ژمارەی تووشبووانی راگەیاند، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بڕیاریدا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆپارێزی و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زه‌نگى قۆناغی سەختی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە پارێزگاكە دەستی پێ كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، عەبدولغەنی ساعدی، بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی لە ناوچەی رەسافە له شاری به‌غدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پشكنینى یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به نێگه‌تیڤ ده‌رچوو و دەستنیشانکرا، كه هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 70 ساڵه.
زیاتر گوتى، هاووڵاتییه‌كه خه‌ڵكى شاره‌دێی ئه‌سحاقی پارێزگاكه‌یه، ته‌مه‌نی 70 ساڵه، سه‌ڵاحه‌دین تاكه پارێزگارى عێراق بوو كه‌ووشبووى كرۆناى نه‌بوو، به‌ڵام ئێتسه ئه‌و پارێزگایه‌یش كه‌سێكى توشبووى هه‌یه و ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مشه‌و 88 كه‌س به‌هۆى تێكه‌ڵاو بوونیان به‌و كه‌سه كه‌ره‌نتینه بكرێن.
شایه‌نى باسه وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم لە بەیاننامەیەكدا تۆماركردنی 36 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و حەوت حاڵەتی نوێی مردنی ڕاگەیاند، جگە لە تۆماركردنی 16 حاڵەتی چاكبوونەوە، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە 382 حاڵەت و ئەوانەیشی مردوون 36 حاڵەتن و 105 چاككبوونەوەیش هەیە.