ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی هەولێر كەوتەوە

:: PM:10:14:26/03/2020 ‌
ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی سەر رێی مەسیف كەوتەوە، هێزەكانی ئاگر كوژێنەوە گەیشتوونەتە ناوچەكە و دوای نیو سەعات توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگرە بكەن، بەهۆی زۆری باوە ئاگرەكە درەنگ كۆنتڕۆڵ كرا.

دوای نیو سەعات توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگرە بكەن
ئەمڕۆ پێنجشەم 26ی ئادار، ڕائید سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە "وشە" ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ سەعات نۆ ئاگرێكی گەورە لە بەنزینخانەیەكی سەر ڕێی مەسیف كەوتەوە و دوای گەیشتنی تیمەكانمان توانرا بەماوەی 30 خوولەكە تەواوی ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.

زیاتر گوتی، "هۆكاری بوونەوەی ئاگرەكە لە بەنزینخانەی شیمال لە ڕێی مەسیف سەڵاحەدین بۆ هەولێر لەكاتی بەتاڵكردنی بەنزین بۆ ناو خەزانی بەنزینخانەكان ئەو ئاگرە بەهۆی شۆرتی كارەبا بووەتەوە".

لەبارەی زیانەكانەوە گوتی، "خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و زیانەكان تەنیا تەنكەریی گواستنەوەی بەنزین و ئۆتۆمبێڵێكی بچووك بووە".

لەماوەی ئەمساڵ یەكەمجارە كە ئاگری لەمشێوەیە گەورەیە لە هەولێر بكەوێتەوە.


وشە - محەمەد میران