سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له كوردستان: له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵا ده‌گیرێن
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له هه‌رێمى كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نده‌ڵى له كوردستان له ئاستێكى به‌رزدایه و دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم و حكوومه‌ت هه‌یه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات، له ماوه‌ى رابردوودا 130 كه‌س و به‌رپرس به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى په‌لكێشى به‌رده‌م دادگا كراون و گه‌شتى ده‌ره‌وه‌ش له ژماره‌یه‌ك كه‌س و به‌رپرس قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئومێدى ئه‌وه‌ى دروست كردووه كه ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له كوردستاندا؟
ماوه‌ى ساڵێكه له نێوان سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، ئه‌وه‌ش یه‌كلا بووه‌ته‌وه كه چاكسازى ده‌كرێت و به‌شێكى زۆرى پێوه‌ندى به‌خراپى بارودۆخى ئابوورییه‌وه هه‌یه و وڵاتانى تریش تێبینیان هه‌بووه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له كوردستاندا، ئێسته له كۆمه‌ڵێك سێكته‌ر ده‌ست به چاكسازى كراوه، حكوومه‌ت له سه‌ره‌تاى ساڵى رابردوو كۆمه‌ڵێك چاكسازى له كه‌مكردنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانیدا كرد كه پێویستى به‌یاسا نه‌بوو، دواتر سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى هه‌رێم كۆ بووه‌وه و به‌پێشنیازى ئێمه كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه‌ى تر تایبه‌ت به پرسى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا وه‌ك داوكارى گشتى و چاودێرى دارایى و ئه‌وانى تر، ئێسته چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن بۆ لێكۆڵینه‌وه له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و زێده‌ڕۆیى زه‌ویوزار و موڵكى گشتى و كه‌رتى ده‌رمان و ته‌ندروستى.
پێشنیازى ئێوه بۆ هێنانه ناوه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى وه‌ك چاودێرى دارایى و داواكارى گشتى بۆ ناو كه‌یسه‌كان، پێوه‌ندى به‌زۆریى گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه؟
گه‌نده‌ڵى له كوردستان له ئاستێكى به‌رزدایه و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى به‌ته‌نیا ناتوانێ سه‌رجه‌م كاره‌كان بكات، بۆیه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و داواكارى گشتى و دیوانى چاودێرى دارایى ده‌بوو بێنه ناو كاره‌كه و به‌پێى سیسته‌مى ئیشه‌كه‌ش وایه، له عێراق ئه‌نجوومه‌نى باڵاى هاوكارى هه‌یه بۆ دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵى كه دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى تێدایه له زۆربه‌ى وڵاتان ئه‌و ده‌زگه‌یانه له‌سه‌ر یه‌ك هێڵى گشتى كار ده‌كه‌ن، پێویسته ستراتیژیان هه‌بێت بۆ كاره‌كانیان كه ئێمه ئێسته خه‌ریكى نووسینه‌وه‌ى ستراتیژه‌كه‌ین. هه‌ماهه‌نگى نێوان ده‌زگه‌كان په‌یامێكى باش ده‌داته راى گشتى بۆ ئه‌وه‌ى بزانن ئیراده‌یه‌كى باش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه، ئێسته ئه‌و لیژنه باڵایه له كوردستان هه‌یه و پێویسته چوارچێوه‌یه‌كى دیاریكراوى هه‌بێت كه له كۆبوونه‌وه‌ى داهاتوو ته‌واوى ئه‌و ورده‌كارییانه یه‌كلا ده‌بنه‌وه.
پرسیار له‌وه ده‌كرێت كه زۆربه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كان بێگومان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام ئێوه له‌گه‌ڵیان كۆ ده‌بنه‌وه و له‌ژێر بڕیارى ئه‌واندان؟
حكوومه‌ت بڕیار نادات كه ئێمه چى بكه‌ین و چى ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ى كۆ ده‌بنه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كۆ ده‌بنه‌وه، حكوومه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌كاندا پێشنیازى هه‌یه بۆ چۆنیه‌تیى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى، زۆربه‌ى شوێنه كارگێڕییه‌كان له چوارچێوه‌ى حكوومه‌تدان، بۆیه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان به‌كارێكى ئه‌رێنى ده‌زانین، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و راستییه‌ى ناتوانى فه‌رمانبه‌رێكى گشتى یان پۆلیسێك بانگێشتى به‌رده‌م دادگاى لێكۆڵینه‌وه بكه‌ى ئه‌گه‌ر ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى و حكوومه‌تى له‌سه‌ر نه‌بێت، بۆیه ئه‌وه پێویستى به كاركردنه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، له كۆبوونه‌وه‌ى رابردووش سه‌رۆكى حكوومه‌ت داواى له ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرد په‌له بكرێت له لێكۆڵینه‌وه‌كان، بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ده‌زگه‌كان ئاگه‌دارى كارى یه‌كتر بن.
پێشتر باست له‌وه كردبوو كه سه‌رۆكى كوردستان گوتوویه‌تى له لێكۆڵینه‌وه‌كانى گه‌نده‌ڵى له كه‌سه نزیكه‌كانى ئه‌و ده‌ست پێ بكه‌ن، به‌ڵام كه‌س رانه‌گه‌یه‌نراوه كه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى لا درابێت یان لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرابێت؟
به‌ڵێ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ش دووپاتى له‌وه كرده‌وه و گوتى، هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌ك بێت پێویست بكات، ئاماده‌ین بیخه‌ینه به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام كارى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌سه‌ر زانیارى و سكاڵا ده‌ڕوات و به‌شێكى زۆریش له سه‌ركرده و به‌رپرسه باڵاكان له ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌ت و پله‌ى كارگێڕین، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه له هه‌ر كه‌یسێك له كه‌یسه‌كان پێویست بكات، ئه‌وه داوا له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و قسه‌كه‌یشى هانده‌رێكى باشه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كان بچێته پێشه‌وه، به‌تایبه‌ت ره‌نگه له‌ناو حزبه‌كه‌ى خۆیشى كاریگه‌رى هه‌بێت كاتێك به‌رپرسێك بزانێت قسه‌یه‌كى وا كراوه، به‌دڵنیایییه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێت.
بۆچى فۆكسى لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵى زیاتر له هه‌ولێره، بۆچى نه‌په‌ریِوه‌ته‌وه سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و سنووره؟
به‌پێچه‌وانه‌وه ئێسته فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانیمان هه‌یه و ئه‌و كه‌یسانه‌ى له به‌رده‌ستیاندایه، كه‌متر نییه له‌وانه‌ى له هه‌ولێر هه‌یه، ژماره‌یه‌ك كه‌یسى گه‌نده‌ڵى یه‌كه‌ى كارگێڕیى گه‌رمیان و راپه‌ڕین هه‌یه، به‌هۆى نه‌بوونى فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه نه‌مانتوانیوه به‌ته‌واوى كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان زیاتر چاوى له‌سه‌ره به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان لێره‌ن، ئه‌وه‌ش له‌نگى و باشى بۆ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو له‌رووى كارگێڕییه‌وه وایه.
باس له‌وه ده‌كرێت ململانێیه‌كانى ناوخۆى یه‌كێتى له سلێمانى كێشه‌ى بۆ ئێوه دروست كردووه؟
له سلێمانى تا ئێسته هیچ كێشه‌یه‌كمان له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه نه‌هاتووه‌ته پێش و هه‌ماهه‌نگى باش هه‌بوو له نێوان ده‌سته و فه‌رمانگه‌كانى تر، به‌تایبه‌ت پێوه‌ندى باشمان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و گرفتێك هه‌بێت ئه‌و هاوكارى كردووین، كاره‌كانى ئێمه له‌هه‌ر شوێنێك بێت به‌بێ گرفت نه‌بووه، به‌ڵام گرفته‌كانیش ئه‌وه‌نده‌ى زانیبێتمان به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست نه‌بوون، ئه‌و ململانێیه له‌ناو هه‌ر حزبێك یا سه‌رجه‌م حزبه‌كانى كوردستان بێت، ئه‌وه كێشه دروست ده‌كات و وریاین له‌وه‌ى كه‌سێك بیه‌وێت له رێگه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى تۆڵه له كه‌سێكى تر بكاته‌وه، كارى ئێمه‌یه كه بیر له موڵكى گشتى بكه‌ینه‌وه و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى نابێته میكانیزمێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى هیچ كه‌سێك.
ده‌گوترێت ئێوه زۆرترین لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیتان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه؟
وه‌زاره‌تێكى گه‌وره‌یه و بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌ى له به‌رده‌ستدایه و هه‌موو لایه‌ك په‌رۆشن بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر ئه‌و وه‌زاره‌ته رێك بخرێته‌وه، چونكه كارگێڕیى وه‌زاره‌ته‌كه وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆیه ئێسته قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ وه‌زاره‌ته‌كه بكرێت. گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و راستییه‌ى ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى له دامه‌زراوه‌كانى تر ترسناك بێت، ئه‌وه له ده‌زگه سه‌ربازى و ته‌ناهییه‌كان زۆر ترسناكتره به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ناهى و ئاسایشى كوردستانیان له ده‌سته، به‌تایبه‌ت مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێى باش بوو ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى كاریگه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌كان بخاته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ناو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌شێكیان هى سه‌ره‌تاى شه‌ڕى چه‌كدارانى داعشه و هه‌ندێكى تریش كه‌یسى كۆنن، هه‌رچه‌نده ئه‌وانیش خه‌ریكى رێكخستنه‌وه‌ى لیواكانن و هاوپه‌یمانان گرنگى به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن و نایانه‌وێت گه‌نده‌ڵیى هه‌بێت، زۆربه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بابه‌تى گرێبه‌ست و شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى یارمه‌تییه‌كانه كه دێته كوردستان.
به بڕیارى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له ژماره‌یه‌ك به‌رپرس قه‌ده‌غه كراوه، زانیارى له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
به‌شێك له‌و به‌رپرسانه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه یا له‌لایه‌ن دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، گه‌شتكردنى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیان لێ قه‌ده‌غه كراوه، له سنوورى هه‌ولێر له ماوه‌ى چه‌ند مانگێك 130 كه‌س زیاتر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى له‌گه‌ڵ كراوه و ژماره‌یه‌كیشیان گه‌شتى ده‌ره‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌زیرێكى تێدا نییه كه له كاردا بێت، به‌ڵام به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر له داهاتوودا پێویست بكات، ژماره‌یه‌ك وه‌زیریش گه‌شتیان لێ قه‌ده‌غه ده‌كه‌ین، ئه‌وكاته دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه بڕیار ده‌دات.
ئێسته خه‌ریكى نووسینه‌وه‌ی ستراتیژێكن بۆ كاره‌كانتان، به‌ڵام له عێراق دوو جار له‌و جۆره ستراتیژه نووسرایه‌وه و جێبه‌جێ نه‌كرا، دڵنیان له‌وه‌ى ئه‌وه‌ى ئێوه جێبه‌جێ ده‌بێت؟
ئه‌وه نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كه كه هه‌موو دامه‌زراوه‌كان ئه‌ركى خۆیان له هه‌ڵمه‌تى دژ به‌گه‌نده‌ڵى جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێسته له‌سه‌ر پێنشنیازى ئێمه لیژنه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دروست بووه بۆ په‌سندكردنى ره‌شنووسى ستراتیژه‌كه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌مان لیژنه چاودێرى و به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى ستراتیژه‌كه ده‌كات، له عێراق ره‌شنووسى یه‌كه‌م جێبه‌جێ نه‌كرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى دووه‌م ئێسته له به‌رده‌ستى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندایه كه بڕیاریان داوه كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت كار له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بكات، ده‌بێت ستراتیژێكى له‌و شێوه‌ى هه‌بێت، پرۆسه‌ى سیاسى له كوردستان له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و چاك و خراپى به‌ر زۆربه‌ى حزبه‌كان ده‌كه‌وێت، بۆیه له ستراتیژه‌كه‌دا باسى حزبه‌كانیش كراوه كه ده‌بێت كار بكه‌ن بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و ئیراده‌یه‌كى سیاسیى به‌هێز دروست بكه‌ن.
ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى ئێوه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى ده‌یانگرن و دواتر به ده‌سته‌به‌ری ئازاد ده‌كرێن، له ماڵه‌وه داده‌نیشن و مووچه‌كانیشیان وه‌رده‌گرن، ئه‌مه وه‌ك ئیمتیازى لێ هاتووه بۆیان؟
ئه‌وه خۆپارێزییه‌كى دادوه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه له پۆسته‌كه‌ى نه‌مێنێته‌وه و كاریگه‌رى له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه دوور ده‌خرێته‌وه، كه‌سێك تا حوكم نه‌درێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى وه‌زیفه‌كه‌ى له ده‌ست نادات، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ى حوكم درا، وه‌زیفه‌كه‌ى له ده‌ست ده‌دات و له یاسادا هیچ خاڵێك نییه كه ئه‌وانه مووچه وه‌رنه‌گرن، ده‌كرێت ئه‌وانه دواتر بێ تاوان ده‌رچن، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌ست بۆ بڕینى داهاته‌كه‌یان نابرێت، به‌ڵام له ده‌وام دوور ده‌خرێنه‌وه، له ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى دوو جۆر هه‌واڵده‌رى هه‌یه و تا كۆتاى هه‌موارى یاساكه، سه‌رۆكى ده‌سته بۆى نه‌بوو هیچ داوایه‌كى یاسایى دابخات و ئێسته‌ش لیژنه‌یه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى یاسایى داواكان دابخرێت، ماوه‌ى زیاتر له دوو ساڵه كارى لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌ستى پێ كردووه، به‌ڵام هیچ داوایه‌ك دانه‌خراوه، راسته من پێوه‌ندییه‌كى فراوانم هه‌یه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ى له‌و پۆسته‌م، هیچ خاوه‌ن كه‌یسێك پێوه‌ندى نه‌كردووه بۆ داخستنى داواكه‌ى، زۆربه‌ى داوا سزاییه‌كانیش ده‌چێته چوارچێوه‌ى بڕیارى دادوه‌ر و تا ئێسته 40 تا 50 كه‌یس به‌بریارى دادوه‌ر داخراون.
ئه‌مساڵ پێشبینى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كه‌یسى گه‌نده‌ڵى هیچ به‌رپرسێك بگیرێت؟
به‌دڵنیایییه‌وه له سنوورى هه‌ولێر تا نه‌ورۆز، ژماره‌یه‌ك كه‌یس یه‌كلاى ده‌كرێنه‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى باڵا ده‌گیرێن، خه‌ممان بۆ ئه‌وه‌یه تا كۆتاى پۆسته‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك كارى گرنگ بكه‌ین.