شێوازی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا كرا

:: AM:11:52:28/03/2020 ‌
وەزارەتی پەروەردە شێوازی دابەشكردنی مووچە ئاشكرا دەكات كە بڕیارە سبەی دابەش بكرێت و ڕێكارەكان ئەنجام دراون.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی ئادار، موحسین غەریب بەڕێوەبەری یەكێك لە قوتابخانەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە سبەی لە كاتی دابەشكردنی مووچە بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەری قوتابخانە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بگەیەنێت بۆ ماڵی مامۆستایان.

هاوئاهەنگی كراوە لەگەڵ هێزە تەناهییەكان
ئەو بەڕێوەبەرە گوتی، لەلایەن سەرپەرشتیارەكان و بەڕێوەبەرانی گشتی پەروەردەی شارەكان، هاوئاهەنگی كراوە لەگەڵ هێزە تەناهییەكان كە ئەركی قەدەغەی هاتوچۆیان لە ئەستۆیە.
 
بەپێی لیستی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردووەتەوە، سبەی وەزارەتی پەروەردە و ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی و ئاسایش، خێزانی شەهیدانی سەنگەر دابەش بكرێت.

ئێستە لە هەرێمی كوردستان قەدەغەی هاتوچۆ تا یەكی نیسان بەردەوامە بۆ بەرەنگاربوونەوە و رێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.

بۆ مووچە هەرێمی كوردستان پشت دەبەستێت بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدا بەپێی ڕێكەوتن بۆ هەرێمی كوردستان دێتە ناردن.



وشە - رامیار جەواد