له‌وانه‌یه ئه‌مساڵ هیچ چالاكیییه‌ك له فڕه‌نسا له یادى 100 ساڵه‌ى له دایكبوونى بۆریس ڤیان به‌ڕێوه نه‌چێت، كه به یه‌كێك له بلیمه‌ته سه‌یره‌كان داده‌نرێت.
بڕیار بوو له ساڵوه‌گه‌رى 100 ساڵه‌ى له‌دایكبوونى هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رى به‌ناوبانگ بۆریس ڤیان كۆمه‌ڵێك چالاكى به‌ڕێوه بچێت. به‌ڵام له‌وه ده‌چێ به هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا هیچ یه‌كێك له‌وانه به‌ڕێوه نه‌چێت.
بۆریس ڤیان زیاتر له 10 به‌هره‌ى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى هه‌بوو
له‌وانه بڕیار بوو ده‌ستنووسێكى ته‌واونه‌كراو به ناوى "ئێمه راناكه‌ین" بڵاو بكرێته‌وه هه‌روه‌ها بڕیار بوو رۆشنبیران و خوێنه‌ران سه‌ردانى شوقه‌كه‌ى بكه‌ن، به دروشمى"ڤیان هێشتا له ژیان ماوه".
بۆریس ڤیان كێیه؟ رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت كه راپۆرتێكى به ناونیشانى "بۆریس ڤیان..ته‌مه‌نى كورت له خودى ژیان گه‌وره‌تره" بڵاو كردووه‌ته‌وه وه‌ها پێناسه‌ى ئه‌و پیاوه ده‌كات:شاعیر و رۆماننووس و گۆرانبیژ و ئه‌كته‌ر و شانۆكار و سیناریست و ژه‌نیارى جاز و وێنه‌كیش و په‌یكه‌رتاش و ره‌خنه‌گر و وه‌رگێر و ئه‌ندازیار و یاریزانى شه‌تره‌نج بووه.
ئه‌و خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كتێبی شیعرى و رۆمان بووه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ڤیان ته‌نیا 39 ساڵ ژیاوه له ساڵى 1920 له دایكبووه و له‌ساڵى 1959 كۆچى دوایى كردووه، خۆیشى پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه كه‌متر له 40 ساڵ ده‌ژى.