سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی هه‌فته بازاڕی بۆرسه به‌شێك له بازاڕی پشكه‌كانی دنیا دابه‌زین، به‌ڵام له كۆی هه‌فته‌كه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌یان تۆمار كرد و توانیان به‌شێك له‌و دابه‌زینه قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه كه له ژێر كاریگه‌ریی كۆرۆنا دابه‌زیبوو.
بازاڕه‌كانی وال ستریت كه به دڵی بۆرسه و شاده‌ماری كڕین و فرۆشتنه‌كانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، له دواین رۆژی بۆرسه 900 یه‌كه‌ی دابه‌زی. دابه‌زینی دواینی پشكه‌كانی بۆرسه دوای ئه‌و زیاتر په‌ره‌ی پێ درا كه ئه‌مه‌ریكا له‌مدواییانه‌دا له ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا پێش چین كه‌وته‌وه و خه‌ریكه دۆخه‌كه‌ی رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه پێنوێنی بۆرسه‌ی داوجونز 4.1% دابه‌زی و ئێس ئین دی پی 3.4% ی تر دابه‌زی، هاوكات كامپوزیتیش 3.7% دابه‌زی.
كۆمپانیای به‌ناوبانگی بۆینگ به دابه‌زینی 10.3% له پشكه‌كانی له پێشه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا دێت كه زۆرترین رێژه‌ی دابه‌زینی تێدا تۆمار كراوه و به‌های پشكه‌كانی شێڤرۆن و دیزنیش 8% دابه‌زی.
باشترین هه‌فته‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1938ه‌وه تۆمار كرد
به‌گوێره‌ی
ماركێت بزنس سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مووه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌ی له بازاڕی بۆرسه رووی دا، به‌های پشكه‌كانی داوجونز 12.8% گه‌شه‌ی كرد و باشترین هه‌فته‌ی له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1938ه‌وه تۆمار كرد. هاوكات ئێس ئێن دی پی 10.3% هه‌ڵكشا و باشترین هه‌فته‌ی له‌وه‌ته‌ی 2009ه‌وه تۆمار كرد، كامپوزیت نه‌زده‌كیش باشترین هه‌فته‌ی له‌وه‌ته‌ی 11 ساڵی رابردووه‌وه تۆمار كرد و 9.1% له رێژه‌ی پشكه‌كانی هه‌ڵكشا.
به‌شێك له هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌فته‌یه‌ك پێشتر رێژه‌ی دابه‌زینه‌كه له نكاو و زۆر بوو و دیار نییه بازاڕه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و خۆی له‌گه‌ڵ دۆخدكه رێك ده‌خات یان نا.