مه‌ولانا روومی یه‌كێكه له ناسراوترین و كاریگه‌رترین فیگه‌ره‌كانی دنیا كه ڕۆژ نییه شتێكی ئه‌ومان به‌رچاو نه‌كه‌وێت، به‌هه‌ر لایه‌كدا چاو ده‌گێڕی وێنه و شیعر و گوته‌یه‌كی ئه‌و به‌دی ده‌كه‌یت، به‌ڵام له ڕابردوو نه‌ك هه‌ر "مه‌ولاناى روومی"یان نه‌ده‌ناسى، به‌ڵكو جیا له ده‌سته‌بژێرێك له شاعیر و نووسه‌ر، هه‌ر ناویشیان نه‌بیستبوو، تا ساڵى 1979 بۆ یه‌كه‌مجار له باشوورى كوردستان له‌لایه‌ن نووسه‌ر و وه‌رگێڕى ناودار ئه‌حمه‌د تاقانه كتێبێكى 36 لاپه‌ڕه‌یی به‌ناونیشانى "جه‌لاله‌دینى روومى و سروودى نه‌ى" چاپ و په‌خش كرا.
ئه‌و كتێبه‌ی ئه‌حمه‌د تاقانه بریتییه له پێشه‌كى و لێكۆڵینه‌وه و گۆڕینى شیعر، كتێبه‌كه له‌م به‌شانه پێكهاتووه: پێشه‌كى، ژیان و به‌سه‌رهات، وه‌رگێڕانى چه‌ندان شیعرى مه‌ولانا و شرۆڤه‌كردنیان، رێبازى ئاینى زیكرى مه‌وله‌وى و خستنه‌ڕووى سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانى مه‌ولانا، وه‌رگێڕانى ده‌ق و شرۆڤه‌كردنى شیعرى سروودى نه‌ى. تاقانه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر زیره‌كانه بابه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردووه، چ له ناسینى مه‌ولانا و چ وه‌رگێڕانى شیعره‌كانى.
هیچ شاعیرێكی سۆفی له جه‌لاله‌دینی ڕۆمی كه به مه‌ولانا ناسراوه، به‌ناوبانگتر نییه
مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن له نووسینى بابه‌تێكیدا به‌ناونیشانى "توانه‌وه له زه‌ریای عیشقی خوادا" له‌باره‌ى كاریگه‌رى مه‌ولانا له‌سه‌ر هێمن، ده‌ڵێ، "هیچ شاعیرێكی سۆفی له جه‌لاله‌دینی ڕۆمی (1207 – 1273) كه به مه‌ولانا ناسراوه، به‌ناوبانگتر نییه". وێڕای شیعر، شه‌یدای موزیك و سه‌مای بازنه‌یی سۆفییانه‌یش بوو كه به‌هۆیانه‌وه له خوا نزیك ده‌بووه‌وه.
(ناڵه‌ی نه‌ی) كه چیرۆكی دابڕانی شمشاڵ له قامیشه‌ڵان ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌حمه‌د تاقانه كردوویه‌تی به كوردی، یه‌كێكه له شیعره هه‌ره ناوداره‌كانی.
(ناڵه‌ی جودایی)ی هێمن، به ئیلهام وه‌رگرتن له‌و شیعره‌ی مه‌ولانا نووسراوه، كاریگه‌ریی ڕۆمی له‌سه‌ر هێمن، بریتی نییه له‌وه‌ی چه‌ند به‌یتێكی شیعره‌كه‌ی ئه‌وی تێهه‌ڵكێشی شیعره‌كه‌ی خۆی كردبێت و به‌س، كارلێكه‌كه به كرۆك و فۆرم و ستایلی شیعره‌كه‌یه‌وه دیاره. ئه‌حمه‌د تاقانه پێشه‌كییه‌كی جوانی بۆ شیعره‌كه‌ی مه‌ولانا نووسیوه و به ده‌ست وه‌رگێڕانیه‌وه زۆر ماندوو بووه.
مه‌ولانا وه‌ك خۆی ددانی پێدا ناوه، به عه‌تار و سه‌نائی سه‌رسام بووه، به‌ڵام به كاریگه‌ریی شه‌مسی ته‌ورێزی، له زانای ئاینییه‌وه بووه به شاعیرێكی سۆفی. شه‌مس پێی وابووه مه‌قامی (موحیب)ی تێپه‌ڕاندووه و به مه‌قامی مه‌حبووب گه‌یشتووه، ئه‌مه‌یش لای مه‌لای نامۆ به عیشقی خوایی، كوفره. مه‌ولانا له‌باره‌یه‌وه گوتوویه‌تی:
ئه‌ی شه‌مس ڕووت له خۆر ده‌چێ
بۆ كوێ بچی،
دڵیش ده‌ڵێی هه‌وره و
بۆ هه‌مان جێ ده‌چێ.
مه‌ولانا كێیه؟
ناوى ته‌واوى جه‌لاله‌دین محه‌مه‌د به‌لخی ناسراوه به جه‌لاله‌دین محه‌مه‌د ڕۆمی، (به فارسی مولانا، به‌واتای مامۆستا یان گه‌وره‌م) دێت، مه‌وله‌وی یان مۆله‌ڤی (به فارسی مولوی، به واتای مامۆستا یان گه‌وره‌ی من). هه‌روه‌ها له توركیا ناسراوه به مه‌ڤلانا (Mevlānā). له 1273دا شاعیر و فه‌قێ و ئاینناس و سۆفییه‌كی فارس بوو، له سه‌ده‌ی 13دا ژیاوه.
جیا له كورد، زۆربه‌ى گه‌لان وه‌ك فارس، تورك، ئه‌فغان، تاجیك و مسوڵمانانی تری ناوچه‌كانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، هاوشانی مسوڵمانانی باشووری ئاسیا، فێركارییه به‌جێماوه ڕۆحییه‌كانی ئه‌و له ماوه‌ی حه‌وت سه‌ده‌ی ڕابردوودا به‌رز ده‌نرخێنن.
گرنگیی ڕۆمی پێ ده‌چێت سنووره‌كانی نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌زی شكاندبێت و چووبێته ئه‌ودیوی ئه‌وانیشه‌وه. شیعره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بۆ چه‌ندان زمانی دنیا هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان. له ساڵی2007دا به به‌ناوبانگترین شاعیر له ئه‌مه‌ریكادا وه‌سف كرا.
كاره‌كانی ڕۆمی به فارسی نووسراونه‌ته‌وه و مه‌سنه‌وییه‌كانی ئه‌و یه‌كێكه له پاراوترین شاكاره‌كانی ئه‌ده‌بی ئێرانی، یه‌كێكه له كاره شانازی پێكراوه‌كانی زمانی فارسی. كاره ڕه‌سه‌نه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌فراوان ده‌خوێنرێته‌وه، به زمانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی له دنیای زمانی فارسی‌دا (ئێران، تاجیكستان، ئه‌فغانستان و هه‌ندێك به‌شی ناوه‌ڕاستی ئاسیا-فارسی زمانه‌كان). وه‌رگێڕانی كاره‌كانی له وڵاتانی تردا زۆر باوه. كاره‌كانی كاریگه‌ریى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌ده‌بی فارسی، ئوردو، په‌نجابی، توركی و هه‌ندێكی تر له زمانه ئێرانی و توركی و هیندییه‌كان كه به ئه‌لفبێی فارسی نووسراونه‌ته‌وه وه‌ك په‌شتۆ، توركی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.
مه‌ولانا له گوندی وه‌خش كه ده‌كه‌وێته شارۆكه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ر ڕووباری وه‌خش له وڵاتی فارس (ئێسته‌ی تاجیكستان) وه‌خش سه‌ربه پارێزگای به‌ڵخ بووه، له‌دایك بووه.
له‌و ساڵه‌ی مه‌ولانا تێیدا له‌دایك بوو، باوكی به یه‌كێك له زاناكانی ئه‌و شاره ناسرابوو. هه‌روه‌ها ئه‌م دوو شاره سه‌ربه كولتووری ئه‌وكاته‌ی فارسی خۆراسان بوون له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی فارس، هه‌روه‌ها به‌شێك بوو له ده‌وڵه‌تی خه‌وارزمی.
هه‌ردوو شوێنی له‌دایكبوون و زمانی دایكی مه‌ولانا، هه‌ڵقوڵاوی میراتی فارسی بوون. گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆمی جگه له باوكی، بریتی بوو له هه‌ردوو شاعیری فارس عه‌تار و سه‌نائی.
ڕۆمی زۆربه‌ی ژیانی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجووقی فه‌رمانڕه‌وای ڕۆم به‌سه‌ر بردووه كه شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ، هه‌ر له‌وێ زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی نووسیوه و له‌ژێر كاریگه‌ریی زمانی فارسی‌دا بووه، تا كاتی مردنی له ساڵی 1273ز، هه‌ر له‌وێ ماوه‌ته‌وه.
ته‌رمه‌كه‌ی له شاری كۆنیای توركیا نێژراوه كه كاتی خۆی پێڕه‌وانی حه‌وت ئاینیی جیاواز له‌ژێر تابووته‌كه‌یدا بوون، شوێنكه‌وتووانی شه‌وی مردنیان كرده ئاهه‌نگ، ئێسته‌یش خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
له دوای مردنی كوڕه‌كه‌ی سوڵتان وه‌له‌د و شوێنكه‌وتووانی (ته‌ریقه‌تی مه‌وله‌وی)یان دامه‌زراند كه ناسراوه به ته‌ریقه‌تی ئه‌و ده‌روێشانه‌ی به ده‌وری خۆیاندا ده‌سووڕێنه‌وه و پێی ده‌ڵێن سه‌مای سۆفییه‌كان.
به‌رهه‌می مه‌ولانا خۆ ده‌بینێته‌وه له په‌رتووكێك به‌ناوی "مه‌سنه‌وی"، مه‌سنه‌وی یان "مه‌سنه‌وی مه‌عنه‌وی" دیوانێكی شیعریی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی رۆمییه، به گرنگترین كتێب داده‌نرێت كه ڕۆمی دایناوه، ئه‌م كتێبه بۆ چه‌ندان زمان هاتووه‌ته وه‌رگێڕان.
مه‌سنه‌وی چاپی جۆراوجۆری هه‌یه كه له زۆربه‌ی كتێبخانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پارێزراون، ژماره‌ی دێڕه‌كانی ناو مه‌سنه‌وی 25 هه‌زار و 668 دێڕن و دابه‌ش بوونه‌ته سه‌ر شه‌ش به‌رگ، هه‌روه‌ها 242 چیرۆكی تێدایه كه شیكه‌ره‌وه‌ی مانای مرۆڤ و چۆنیه‌تی گه‌یشتن به خۆشه‌ویستی به‌ڕاست و ئه‌ڤینی خودایین.
مه‌سنه‌وی له‌سه‌ر داوا و بیرۆكه‌ی حوسامه‌دین چه‌له‌بی قوتابیی كوردی مه‌ولانا نووسراوه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی مه‌ولانای رۆمی.
مه‌ولانا شیعره‌كانی له‌به‌رخۆیه‌وه گوتووه و حوسامه‌دینیش نووسیونی. هۆكاری بیرۆكه‌كه‌ی حوسامه‌دینیش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه كه موریدانی ڕۆمی ته‌نیا كتێبی "ئیلاهی نامه"ی سه‌نائی و كتێبی "مه‌نتقولته‌یر"ی فه‌ریده‌دینی عه‌تاریان خوێندووه‌ته‌وه، ئه‌ویش پێشنیار بۆ مه‌ولانا ده‌كات كه كتێبێكی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت.
له‌وكاته‌ی حوسامه‌دین ئه‌مه ده‌خوێنێته‌وه، له مه‌ولانای سه‌رداری ده‌پاڕێته‌وه زیاتر بنووسێت و مه‌ولاناش وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر تۆ به نووسینی ڕازی بیت، ئه‌وا منیش ده‌یڵێم. جا له‌وكاته‌وه مه‌ولانا كه له ته‌مه‌نی په‌نجاكانی ژیانی بووه، ده‌ست به نووسینی مه‌سنه‌وی ده‌كات.
مه‌ولانا هه‌میشه شیعر له زاریی ده‌تاته ده‌رێ و حوسامه‌دینیش ده‌ینووسینه‌وه، ته‌نانه‌ت جاری وابووه حوسامه‌دین به‌وه‌ش ڕانه‌گه‌یشتووه كه مه‌ولانا گوتوونی. به‌ڵام بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌هۆی مردنی خێزانی حوسامه‌دینی چه‌له‌بییه‌وه، نووسینی مه‌سنه‌وی ڕاگیراوه و دواتر دووباره ده‌ست پێ كراوه‌ته‌وه.
مه‌ولانای رۆمی له كتێبی مه‌سنه‌ویدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر پێشنیار و بیری حوسامه‌دین چه‌له‌بی نووسراوه‌ته‌وه.
نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ئه‌حمه‌د سه‌لمان كه به "ئه‌حمه‌د تاقانه" ناسراوه، له ساڵى 1944 له كه‌ركووك له دایك بووه، خاوه‌نى چه‌ندان وتار و شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌یه و نۆ كتێبى چاپكراوى هه‌یه، هاوكات چه‌ندان كتێبیشى ئاماده‌ى چاپه.
وشه/ كه‌ركووك- ستار جه‌بارى