تەندروستی هەولێر دەنگۆیەك رەت دەكاتەوە

:: PM:01:47:29/03/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، دەنگۆی گیان لەدەستدانی منداڵێكی سیبَبیران بە كۆرۆنا رەت دەكاتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 29ی ئادار، دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە"و شە"ی راگەیاند، ئەو منداڵەی ئەمڕۆ بەیانی گیانی لە دەست داوە، بەهۆی كۆرۆناوە نەبووە.

بەیانی ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵی ئەوە بڵاو كرایەوە كە منداڵێك لە سێبیران بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لە دەست داوە، ئەمەیش كاردانەوەی لێ كەوتەوە.

دانیشتووی سێبیرانە، نەخۆشییەكەی ئیفلیجی مێشكی پێ دەگوترێ كە بەهۆی ئەو نەخۆشییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لەوبارەیەوە روونی كردەوە كە پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو منداڵە كراوە، بەڵام ئەنجامەكەی نێگەتیڤ بووە، بە هۆی نەخۆشییەكی ترەوە گیانی لە دەست داوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر نەخۆشییەكەی ئەو منداڵە هەشت ساڵەی خستەڕوو کە دانیشتووی سێبیرانە، نەخۆشییەكەی ئیفلیجی مێشكی پێ دەگوترێ كە بەهۆی ئەو نەخۆشییە، مێشك و بەشێك لە جەستەی كار ناكات، هەر لەبەرئەوە مردووە. هەروەها دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان كە كەس بە كۆرۆناوە نەمردووە.

هاوكات لە سەرەتای دەركەوتنی كۆرۆنا چەند حاڵەتێك بڵاو كرانەوە كە بەهۆی كۆرۆناوە هەندێك نەخۆش گیانیان لە دەست داوە، پاشان دەركەوتووە بە نەخۆشی تر مردوون.



وشە - زریان تەها