وەزارەتی تەندروستی ئامارێكی نوێی ڕاگەیاند

:: PM:03:36:29/03/2020 ‌

 

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، لە ئەنجامی پشكنینەكان لە 24 سەعاتی ڕابردوودا، شەش حاڵەتی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كران.

پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن
ئەمڕۆ یەكشەم 29ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لەبارەی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، تیمەكانی تەندروستی بۆ كەرەنتینكردن و دۆزینەوە و پشكنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن.

ڕوون كراوەتەوە، لە ماوەی 24سەعاتی ڕابردوودا 544 پشكنین كراوە، 396 لە هەولێر،  92 لە سلێمانی، 56 لە دهۆك، دەرەنجام شەش تووشبووی نوێ تۆمار كراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشكرای كردووە، كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان ١٢٨ تووشبوون،  لەناویاندا دوو مردن هەیە و  55 نەخۆش چاك بوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشكیدان.





وشە - زریان تەها