شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش له گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه كه‌وتنه جموجۆڵ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سووریا ده‌ڵێ ده‌ستیان به‌سه‌ر نهۆمى یه‌كه‌مى گرتووخانه‌كه گرتووه و هه‌ندێكیشیان رایانكردووه.
شه‌وى رابردوو تیرۆریستانى داعش له گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه، به‌ره‌نگارى پاسه‌وانه‌كان بوونه‌ته‌وه و هه‌وڵى راكردنیان داوه. ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 30ى ئادار له راپۆرتێكدا چه‌ند زانیارییه‌كى له‌باره‌ى گرژى و ئاڵۆزییه‌كانى گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
12 تیرۆریست له گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه رایانكردووه
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه گوته‌بێژى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" زانیارییه‌كانى له‌باره‌ى رووداوه‌كه پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى داعشه گیراوه‌كان دوێنێ ده‌ستیان به‌سه‌ر نهۆمى یه‌كه‌م "زه‌وى" گرتووخانه‌كه گرتووه، هه‌ندێك له تیرۆریستانیش رایانكردووه.
مسته‌فا بالى گوته‌بێژى هه‌سه‌ده له تویتێكدا كه رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هه‌سه‌ده ده‌ستى كردووه، به گرتنه‌وه‌ى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى رایانكردووه، هێزێكى زیاتریش ره‌وانه‌ى گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه كراوه بۆئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵى نهۆمى یه‌كه‌مى ناو گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه بكاته‌وه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز ده‌رده‌كه‌وێ تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ بارودۆخى گرتووخانه ئاڵۆز بووه، مسته‌فا بالى له تویته‌كه‌ى ده‌ڵێ، "بارودۆخى ناو گرتووخانه‌كه ئاڵۆزه، هێزه‌كانى دژه تیرۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بكه‌ن، هه‌ندێك هێزى پاڵپشتى و هێزه‌كانى دژه تیرۆرمان ڕه‌وانه‌ى گرتووخانه‌كه كردووه".
تا ئێسته هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات كه سه‌رپه‌رستى گرتووخانه‌كه ده‌كه‌ن، باسیان له ژماره‌ى داعشه راكردووه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام كه‌ناڵى فه‌رمى ته‌له‌ڤزیۆنى سووریا له هه‌واڵێكدا باس له‌وه ده‌كات 12 تیرۆریستى داعش كه له گرتووخانه‌كه رایانكردووه، به‌ره‌و ناوچه‌كانى باشوورى حه‌سه‌كه رۆیشتوون.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، كه له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، ئاگه‌دارى بارودۆخه‌كه‌یه، گوته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دڵنیا كردنه‌وه باسى له‌وه كردووه، ئه‌و گرتووخانه‌یه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى رێكخراوى تیرۆریستى داعشى تێدا نییه.
كۆلۆنێل مایلز كاگینز له تویتێكدا له‌سه‌ر رووداوه‌كانى گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه ده‌ڵێ، "هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هاوكارى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ده‌كات له چاودێرى ئاسمانى و هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ئاژاوه‌كانى ناو گرتووخانه‌كه كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه".
چه‌ند كه‌سێكى ناوچه‌كه بۆ ئاژانسى رۆیته‌رز باسیان له‌وه كردووه، له دواى رووداوه‌كه فڕۆكه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بینراوه به ئاسمانى حه‌سه‌كه فڕیون. هه‌روه‌ها دانیشتووانى ناوچه‌كه باسیان له‌وه كردووه، چه‌ند تیرۆریستێكى ناو گرتووخانه‌كه كوژراون، له‌و كاته‌ى هه‌وڵی راكردنیان داوه.
گرتووخانه‌ى حه‌سه‌كه یه‌كێكه له‌و گرتووخانانه‌ى له رۆژئاواى كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، به وردى ئامارێك بۆ ژماره‌ى گیراوه‌كانى ئه‌م گرتووخانه‌یه نییه.
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ، كه باره‌گاكه‌ى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه ده‌ڵێ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، نزیكه‌ى 12 هه‌زار كه‌سى گرتووه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه هه‌یه، نزیكه‌ى دوو تا چوار هه‌زار كه‌س له‌وان له وڵاتانى ده‌ره‌وه هاتوون، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن ئه‌و بیانییانه له 50 وڵاته‌وه هاتوون.
تا ئێسته بارودۆخى ناو گرتووخانه‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه
رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه چه‌ندان جار، ره‌خنه‌ى له بارودۆخى ناو گرتووخانه‌كان گرتووه، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر له هه‌ر گرتووخانه‌یه‌كدا گیراون.
جیا له‌وه‌یش هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌سى له ژن و منداڵانى سوورى و بیانى راگرتووه، كه كه‌سوكارى ئه‌ندامانى رێكخراوى تیرۆریستى داعشن.
رۆیته‌رز باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه هێزه كوردییه‌كان به جیاكاریى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌چى به‌رپرسه كورده‌كانى هه‌سه‌ده ئه‌م تۆمه‌ته‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
له ئادارى ساڵى رابردوو، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به هاوكارى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دوایین پێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشیان له باغووز رووخاند. داعش كه له هاوینى 2014 ناوچه‌یه‌كى زۆرى له عێراق و سووریا داگیر كرد بوو، له‌و كاته‌وه هیچ پێگه‌یه‌كى جوگرافى نه‌ماوه.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ له‌و كاته‌وه تیرۆریستانى داعش شه‌ڕى چه‌ته‌یى له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
دواى رووخانى ده‌سه‌ڵاتى داعش، بابه‌تى داعشه گیراوه‌كان و كه‌سوكارییان یه‌كێك بووه له بابه‌ته هه‌ستیاره‌كانى دواى نه‌مانى داعش. چه‌ندان جار دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى بیانى كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆریستانى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و له لاى خۆیان داداگییان بكه‌ن، كه‌چى زۆربه‌ى وڵاتان به‌ر له هه‌مووشیان وڵاتانى ئه‌وروپا داواكه‌ى تره‌مپیان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت تره‌مپ پێشبینى ئه‌وه‌یشى كرد بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانێت به‌رده‌وام ئه‌و تیرۆریستانه رابگیرێن، له‌وانه‌یه له گرتووخانه‌كان رابكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دروست بكه‌ن.