كۆمپانیای هواوی ڕای گه‌یاند، له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلی "پی 40 پرۆ"ی خسته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی كوالێتی و به‌هێزیی سیستم و كامێراوه ڕكابه‌ری گالاكسی ئێس 20 و ئایفۆن 11 ده‌كات.
شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجی له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای هواوی یه‌كێك له به‌هێزترین مۆبایله‌كانی له جۆری "Huawei P40 Pro" خسته بازاڕه‌وه كه له ڕووی سیستم و كامێراوه به‌هێزترییه‌نه و كۆمپانیاكه ده‌ڵێ، ئه‌م مۆبایله‌مان بۆ ڕكابه‌ریی به‌هێزتریینه‌كانی دنیا دروست كردووه.
کۆمپانیاکە دەڵێ ئەم مۆبایلە ڕکابەری گالاکسی و ئایفۆنیش دەکات
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه مۆبایله‌كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه قه‌باره‌كه‌ی 6.58 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1200 به 2640 پیكسڵه، هه‌روه‌ها به پرۆسێسه‌ری هیسیلیكۆن كریینی 990ی نوێ دروست كراوه كه بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید 10 دانراوه كه خێراترین جۆری پرۆسێسه‌ره و سیستمی ئینته‌رنێتی 5G هه‌یه، له‌گه‌ڵیدا ڕامی هه‌شت گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه خاوه‌نی پێنج كامێرای سه‌ره‌كییه له‌گه‌ڵ دوو كامێرای سێڵفی كه وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كامێراكه‌ی 50 مێگاپێكسڵه و به سیستمی "دێبس ئێم پی" كار ده‌كات ڕێی ده‌دات وێنه‌ی زۆر ڕوون و ناوازه بگرێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته هه‌زار و 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی"، دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.