ئه‌گه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كرداری جوتبوون ئه‌نجام بده‌یت، تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بین؟ ڕه‌نگه ئه‌مه پرسیارێك بێ، زۆر كه‌س لایان گه‌ڵاڵه بوو بێ، به‌ڵام نه‌توانن ڕاسته‌وخۆ بیكه‌ن، چونكه پێشبینی ده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی زۆریان لێ بگیرێت، بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و پرسیاره و گه‌ڕان به دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی پێویست ناكات نیگه‌ران بن، به‌ڵكوو لێره‌وه هه‌موو زانیارییه‌ك بخوێننه‌وه.
له‌وباره‌وه د.ئه‌لیكس جۆرج پسپۆری بواری نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان له ئه‌نجامی كرداری جووتبوونه‌وه كه هاوكات پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كه له ڕادیۆی
بی بی سی به‌ریتانی به ناوی ئه‌لیكس فۆكس له دوا به‌رنامه‌ی دا به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ت به‌رده‌وامیت له كرداری جوتبوون و هیچ نیشانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ڤایرۆسی كۆرۆناتان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، پێویست ناكات نیگه‌ران بن و له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆتان به‌رده‌وام بن، به‌ڵام كاتێك نیشانه‌كانتان تێدا ده‌ركه‌وت ده‌بێ ده‌سبه‌جێ واز له پرۆسه‌ی جوتبوون و نزیكبوونهوهیش له هاوسه‌ره‌كانتان بێنن، خۆتان له ژوورێكی ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه بكه‌ن و نابێ هیچ كه‌س كه‌متر له دوو مه‌تر لێته‌وه نزیك بێت.
ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، پێویسته وریا بن، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ر و هاوبه‌شه‌كانی ژیانتان خۆش ده‌وێ، پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان لێیانه‌وه دوور بن و نزیكبوونه‌وه له نێوانتان ڕوو نه‌دات، چونكه به دڵنیاییه‌وه ڤایرۆسه‌كه بۆ ئه‌ویش ده‌گوێزرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی سه‌ره‌تایی كۆرۆناتان هه‌یه ده‌بێ له سێكس دوور بكه‌ونه‌وه
ئه‌و پزیشكه له‌باره‌ی دروستكردنی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی نوێ له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێسته ده‌ڵێ، ڕێنماییتان ده‌كه‌م كه له دروستكردنی پێوه‌ندی نوێ و جوتبوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی نوێ دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه تۆ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه ناژیت و ئه‌مه‌یش كێشه‌یه، چونكه ڕه‌نگه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بێت و تۆش تووش بكات.
د.ئه‌لیكس ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، به‌شێك له خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان تێدا ده‌رنه‌كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه وا گونجاوتر و سه‌لامه‌تتره، له‌و ماوه‌یه هێنده هۆگری كرداری جوتبوون نه‌بن و سه‌لامه‌تی هه‌ردوو هاوبه‌شه‌كه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، له جوتبوونیش مه‌ترسیدارتر بریتییه له ماچكردنی یه‌كتر، كه ئه‌مه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڤایرۆسه‌كه ده‌گوێزێته‌وه و زۆر به خێرایی كه‌سی به‌رانبه‌ر تووشی ده‌بێت، هه‌رچۆنێك بێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌سه‌ر كرداری جوتبوون باشتره كه ماچكردنی یه‌كتری تێدا نه‌بێ و دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌كه‌یش هه‌ردوو هاوبه‌ش ڕاسته‌وخۆ خۆیان بشۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه به سییه‌كانی یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌مه خۆپارێزی زیاترتان پێ ده‌به‌خشێ و دوورتان ده‌خاته‌وه له تووشبوون به كۆڤید19.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش دا ئه‌گه‌ر دوای ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جوتبوون و ماچكردنی هاوبه‌شه‌كه‌ت نیشانه‌كانی كۆرۆنات تێدا ده‌ركه‌وت، پێویسته پێوه‌ندی به هێلی گه‌رمی به‌هاناوه‌چوون بكه‌یت و ئه‌وه‌یش نه‌شاریته‌وه كه له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه گومانی تووشبونی لێ ده‌كرێ، پێوه‌ندی سۆزداری و سه‌رجێیت ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی به په‌له به هانای ئه‌ویشه‌وه بچن، ژیانی بپارێزرێ و ڕێگریشی لێ بكرێ زیاتر ڤایرۆسه‌كه بڵاو بكاته‌وه.
به‌كارهێنانی كۆندۆم هیچ ڕێگری ناكات و كاریگه‌ری نییه له تووشبوون و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی جوتبوون له ڕێی كۆندۆمه‌وه ڕێگری له كۆرۆنا ده‌كات، ئه‌و پزیشكه به ته‌واوی ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌وانه‌ی پێش هاتنی كۆرۆنا كۆندۆمیان به‌كارنه‌هێناوه، پێویست ناكات ئێسته وه‌ك خۆپارێزی به‌كاری بهێنن، چونكه ئه‌مه هیچ پێوه‌ندی به خۆپارێزییه‌وه نییه و ڤایرۆسه‌كه له ڕێی ده‌ست لێدانێكهوه ده‌گوێزرێته‌وه، به تایبه‌ت ده‌ستدانی تووشبوون له ڕووخسار و نزیك لووت و ده‌می كه‌سی سه‌لامه‌ت، كه وا ده‌كات به خێرایی ڤایرۆسه‌كه له ڕێی هه‌ناسه‌وه بچێته ناو سییه‌كانی و تووشی ببێت.
د.ئه‌لیكس ده‌ڵێ، زانیاری و پرسیاری زۆرمان پێگه‌یشتووه و زۆرینه‌ی خه‌ڵكی پرسیار له‌باره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ناتوانن دهسبهداری پێوه‌ندی جوتبوون بن و چاره‌سه‌ر چییه، له ڕاستیدا ئێمه باشترین ڕێ كه پێشنیازی بكه‌ین بۆ هه‌مووان ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی خۆتان له جووتبوون به دوور بگرن، به تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی كه ڕێژه‌ی تووشبووان یه‌كجار زۆره و باری نائاسایی لێ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه، زۆر له‌وباره‌وه به‌دواداچوون و پرسیارمان كردووه، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه مانه‌وه له ماڵه‌وه و ڕێنه‌دان به كرداری جوتبوونیش له‌لایه‌ن یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانه‌وه، به ته‌واوی ئه‌وه‌ی تر تووڕه ده‌كات و سه‌ره‌نجامی توندوتیژی و تووڕه‌یی و بێزاری زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌ڵام داوا ده‌كه‌ین كه زۆر به وریایییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و تا ده‌توانن ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نه‌ده‌ن، وه‌كو ئاماژه‌مان پێدا، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه له‌و ناوچانه ده‌ژین زۆرترین خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، پێویسته ددان به‌خۆتان بگرن و ئه‌مه كۆتایی ژیانتان نییه، ئه‌گه‌ر به ڕاستی یه‌كترتان خۆش ده‌وێ و بۆ یه‌كتر ده‌ژین، پێویسته هه‌ردووكتان هه‌وڵی مانه‌وه بده‌ن به سه‌لامه‌تی.
به تایبه‌ت ژن و پیاوانی به ته‌مه‌ن كه سیستمی به‌رگریان لاوازه، پێویسته له هه‌مووان زیاتر خۆڕاگر بن و نه‌بنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا تووشی ڤایرۆسه‌كه بن و ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.