پۆلیسی شاری سیاتل له ئه‌مه‌ریكا كاتێك ئۆتۆمبێلێكیان راوه‌ستاند كه سه‌رپێچی كردووه و له دوو ئۆتۆمبێلی تری داوه، ده‌بینن شۆفێره‌كه سه‌گه. پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام" ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ده‌بینین شۆفێره‌كه سه‌گێكی جۆری "بیتبۆڵ"ه و كه‌سێكیش له ته‌نیشتی دانیشتووه
به‌پێی پێگه‌كه كه نووسیویه‌تی، خاتوونه پۆلیسێكی سیاتل به‌ناوی "هێزه‌ر ئێكستمان" به میدیاكانی راگه‌یاندووه، كاتێك پێوه‌ندیمان پێوه كرا كرا ئۆتۆمبێلێك به خێراییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامێكی سیاتل سه‌رپێچی ده‌كات، وه‌ك تیمی فریاكه‌وتن به په‌له چووینه شوێنی دیاریكراو و ویستمان رایبگرین، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه‌مان پێ رانه‌وه‌ستا.
زیاتر روونی كرده‌وه، بۆ راگرتنی ناچار بووین تاسه‌ی ئاسنینی ددانداری بۆ دابنێین و دواجار وه‌ستا، كاتێك چووینه سه‌ری، ده‌بینین شۆفێره‌كه سه‌گێكی جۆری "بیتبۆڵ"ه و كه‌سێكیش له ته‌نیشتی دانیشتووه.
هێزه‌ر ئێكستمانی پۆلیس ئه‌وه‌شی گوت، له دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار هێناوه و ویستوویه‌تی سه‌گه‌كه‌ی فێری شۆفێری بكات، بۆیه له‌كاتی ئه‌و راهێنانه‌ی سه‌گه‌كه بۆ شۆفێری، له دوو ئۆتۆمبێلی تریشی داوه، بۆیه ئێسته پیاوه‌كه گیراوه و دادگا ده‌زانێ به‌چی جۆرێك سزای ده‌دات.