به گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان، گیراوانی گرتووخانه‌ی ریكێرس ئیسلاندی نیویۆرك له به‌رانبه‌ر ده‌ستكردن به گۆڕهه‌ڵكه‌ندن بۆ قوربانیانی كۆرۆنا ئازاد ده‌كرێن، بۆ هه‌ر سه‌عاتێكی كاركردنیش بڕی شه‌ش دۆلاری ئه‌مه‌ریكییان پێ ده‌درێت.
ڕێژه‌ی مردووان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا له نیویۆرك ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و پرۆسه‌ی به‌خاكسپاردنی مردووانیش پێویستی به ده‌ستی كاری زۆر هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رپرسانی نیویۆرك ئۆفه‌رێكیان خستووه‌ته به‌رده‌م گیراوانی ئه‌و گرتووخانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه دوورگه‌ی هارت و له‌وێ گۆڕ هه‌ڵبكه‌نن، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یش بۆ هه‌ر سه‌عاتێك شه‌ش دۆلاریان پێ ده‌درێ و دواتریش ئه‌وانه‌ی تاوانی گه‌وره‌یان نه‌بێ، ئازاد ده‌كرێن.
بۆ هه‌ر سه‌عاتێك شه‌ش دۆلاریان پێ ده‌درێ و له دوورگه‌یه‌ك كاری گۆڕهه‌ڵكه‌ندنیان پێ ده‌كرێت
نیویۆرك بووه‌ته گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی كاره‌ساتبار به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ، كه ژماره‌ی قوربانیان به خێرایی ڕوو له زیادبوون بكات، بۆ ڕزگاربوون له ته‌رمی قوربانیانیش، چۆنیه‌تیی به‌خاكسپاردنیان، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ڤایرۆسه‌كه له جه‌سته‌ی مردووان بۆ مرۆڤ نه‌گوێزرێته‌وه، پێویسته ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگیرێته‌به‌ر.
له‌وباره‌وه پارێزگاری نیویۆرك بڕیاری داوه، سه‌رجه‌م قوربانیانی په‌تای كۆرۆنا له دوورگه‌ی هارت به‌خاك بسپێردرێن، بۆ دابینكردنی ده‌ستی كاریش له پرۆسه‌ی هه‌ڵكه‌ندنی گۆڕه‌كان، بڕیاره سه‌رجه‌م گیراوه‌كانی ئه‌و شاره به‌كاربهێنرێن، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی چالاكانی مافی مرۆڤی لێ كه‌وتووه و ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی كۆرۆنا كارێكی مه‌ترسیداره و گیراوان هیچ زانیارییه‌كیان له چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌رمی قوربانیان نییه و مه‌ترسی هه‌یه تووشی ببن و ژیانیان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.