وه‌زیرى حه‌ج و عومره‌ى سعوودیه داواى له موسڵمانانى سه‌رانسه‌رى دنیا كرد، په‌له نه‌كه‌ن له دانانى پلانى حه‌جكردن، تا ئه‌و كاته‌ى ئاراسته‌ى په‌تاى كۆرۆنا روونتر ده‌بێته‌وه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كى نیسان، لێدوانى محه‌مه‌د ساڵح بن تاهیرى وه‌زیرى حه‌ج و عومره‌ى سعوودیه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئاماژه‌یه‌ك به به‌ڕێوه‌نه‌چوونى مه‌راسیمى حه‌جكردن ده‌دات.
سعوودیه ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى حه‌جكردن ده‌دات
محه‌مه‌د ساڵح بن تاهیر داوا له موسڵمانان ده‌كات له دانانى پلان بۆ حه‌جكردن په‌له نه‌كه‌ن، چونكه تا ئێسته ئاراسته‌ى په‌تاى كۆرۆنا روون نه‌بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "داوامان له ته‌واوى موسڵمانا كردووه، په‌له نه‌كه‌ن بۆ هیچ گرێبه‌ستێك له‌م باره‌یه‌وه".
هه‌رچه‌نده بۆ ئه‌مساڵ مه‌راسیمى حه‌جكردن له كۆتایى مانگى تهمووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه ئاماژه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه، پێشتریش سعووده‌یه سه‌رجه‌م گه‌شتى ئاینى و مه‌راسیمى عومره‌ى راگرتووه.
ساڵانه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له موسڵمانان حه‌ج ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش به سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى ئابووریى سعوودیه داده‌نرێت.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له مێژووى نوێ هیچ ساڵێك نه‌بووه، مه‌راسیمى حه‌جكردنى موسڵمانان به‌ڕێوه نه‌چێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ پێشبینى ده‌كرێت به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه نه‌كرێت كه ئه‌و په‌تایه زیاتر له 800 هه‌زار كه‌سى له دنیا نه‌خۆش خستووه و هه‌زار و 563 كه‌سیان له سعوودیه‌ن.