بۆ پاراستنی پاشای تایله‌ند له تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار درا كه‌ره‌نتین بكرێ. كه‌ره‌نتینی پاشای ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ وڵاتی تر جیاوازه و 20 له جوانترین ژنه‌كانی كۆشكی له‌گه‌ڵ خۆیدا كه‌ره‌نتین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له هوتێلێكی لۆكس خزمه‌ت بكرێت.
واجیر ئالونگ كۆر ته‌مه‌نی 67 ساڵه و له خۆشترین هاوینه‌هه‌واری چیاكانی ئه‌ڵپ له هوتێلێكی پێنج ئه‌ستێره كه‌ره‌نتین كراوه و باشترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بۆ دابین كراوه.
ئه‌و 20 ژنه پێكدێن له خۆشه‌ویست و هاوسه‌ر و خزمه‌تكاره‌كانی كۆشك و له‌و ماوه‌یه‌دا رێ ناده‌ن پاشای وڵات له هیچ شتێكی كه‌م بێت.
یۆرۆنیوز له زاری میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه، سه‌ره‌تا پاشای تایله‌ند بڕیاری داوه خه‌ڵكێكی زیاتر له‌گه‌ڵ خۆیدا بباته كۆشك، به‌ڵام دواتر له ترسی ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، 119 كه‌سی كه‌م كردووه‌ته‌وه و ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئه‌م 20 ژنه رێی ژیانی له‌م هوتێله‌ی هه‌ڵبژاردووه.
سوتیدا تیدجای كه له‌مدواییه پاشای تایله‌ند خواستی یه‌كێك بوو له فه‌رمانبه‌رانی تیمی خزمه‌تگوزاری كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی.
هێشتا دیار نییه ژنی چواره‌می پاشا له‌گه‌ڵ ئه‌م 20 ژنه‌یه یان نا. سوتیدا تیدجای كه له‌مدواییه پاشای تایله‌ند خواستی یه‌كێك بوو له فه‌رمانبه‌رانی تیمی خزمه‌تگوزاری كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی.
ده‌گوترێ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر تا ئاستێك خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ی نیگه‌ران كردووه، به‌ڵام به‌رپرسانی تایله‌ند دڵنیاییان داوه‌ته هاووڵاتییان هه‌موو رێوشوێنێكی گونجاویان وه‌رگرتووه تا پاشا له نه‌خۆشییه‌كه بپارێزن.
له تایله‌ند نزیكه‌ی هه‌زار و 800 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 12 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.