كۆمپانیای "لاندرۆڤه‌ر"ی به‌ریتانی له نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی خسته بازاڕه‌وه ئه‌وه‌یش ئاشكرا كرد، ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی له جۆری "SUV"ییه و دیزاینێكی تایبه‌تی هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می لاندرۆڤه‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له جۆریی "Defender 110"ی نمایش كرد كه یه‌كێكه له ناوازه‌ترین به‌رهه‌مه‌كان و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به به‌هێزترین سیستمی كاره‌بایی.
بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە پاترییەکی گەورەی هەیە لەگەڵ هێزێکی زۆر بە بەهێزترین هەژمار دەکرێ لە دنیادا
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتوویه‌تی، جیاواز له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی تر ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه پاترییه‌كه‌ی زۆر گه‌وره و به‌هێزه كه ده‌گاته هێزی ئۆتۆمبێلێكی 5.0 لیتریی پیترۆڵ له‌گه‌ڵ هێزی 575 ئه‌سپ، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه یه‌كێك بێ له به‌هێزترینه‌كان و وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 49 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
لاندرۆڤه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، لاندرۆڤه‌ر كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانییه كه له ساڵی 1978 دامه‌زراوه كه له ساڵی 2013 له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جاگواردا یه‌كیان گرت و بوونه یه‌ك كۆمپانیا به‌ناوی "Jaguar land rover" كه ئێسته ئه‌م كۆمپانیایه پڕ فرۆشترین به‌رهه‌می هه‌یه له دنیادا.