پاڵه‌وانی زنجیره فیلمی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژ بوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، گیانی له ده‌ست دا. به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانیشی ده‌ڵێ، پرسه‌ی بۆ دانانرێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاڵه‌وانی زنجیره فیلمی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" ئه‌ندرۆ جاك، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ته‌مه‌نی 76 ساڵی گیانی له ده‌ست دا.
زیاتر گوتی، دوای ئه‌وی دۆخی ته‌ندروستیی تێكچوو، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "سانت بیته‌ر" هاته گواستنه‌وه كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی شاری له‌نده‌ن، له دوای 48 سه‌عات مانه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه، گیانی له ده‌ست دا.
به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له ته‌مه‌نی 76 ساڵی گیانی له ده‌ست دا
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره هونه‌رییه‌كانی جاك "جێڵ ماكولۆ" بۆ رۆژنامه‌ی "میترۆ"ی به‌ریتانیایی گوتوویه‌تی، له‌و چه‌ند رۆژه دواییدا نیشانه‌كانی نه‌خۆشیی به جاكه‌وه دیار بوو، دواتر ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، دوای دوو رۆژ له نه‌خۆشخانه، كۆچی دوایی كرد. به‌لام به‌هۆی دۆخه ته‌ندروستییه‌كه‌وه، پرسه‌ی بۆ دانانرێت.
ئه‌ندرۆ جاك كه به پاڵه‌وانی زنجیره فیلمه‌كانی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" ده‌ناسرێته‌وه، له ساڵی 1944 له له‌نده‌ن له دایك بووه. جیاله‌وه‌ی له چه‌ندان فیلمی تری ده‌ره‌وه‌ی "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" به‌شداری كردووه، به‌ڵام له‌ڕێی به‌شداركردنی وه‌ك پاڵه‌وان له‌و زنجیره فیلمه جیهانییه‌ی هۆڵیوود، ده‌یان خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه.
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا روو له هه‌ڵكشانه، به‌پێی دوایین ئاماری تووشبوون، ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌ته 925 هه‌زار و 986 كه‌س، 46 هه‌زار و 491 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 193 هه‌زار و 434 كه‌سیش چاك بوونه‌وه.